الأربعاء، 30 مارس 2011

(إجْماع)ی زانایانی ئیسلام

الشيخ عبدالله الهرتلي
(إجْماع): ڕێككەوتنی گشت زانا (مُجْتَهِد)ەكانی ئیسلامە، لە سەر بڕیارێكی شەریعەتی ئیسلام-كە لە قوڕئان، یان لە حەدیس دەریان هێناوە- دەربارەی ڕوداوێك لە كاتێكدا
لە كاتەكانی دوای وەفاتی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم.
جا ئەگەر هاتو (اِجْماع) لە سەر بڕیارێكی شەریعەتی ئیسلام بەسترا، واجبە گشت موسڵمانێك ڕەفتاری پێ‌بكاو هیچ زانایەكی (مُجْتَهِدِ)ش بۆی دروست نیە دەستكاری (اجماع) بكاو (فتوا) بە پێچەوانەی (اجماع) دەربكا، كەواتە: شوێنكەوتنی ئەم جۆرە زانایە گومڕابوون‌و سەرلێشێوانە، چونكە خوای گەورە هەڕەشە ئەكاو ئەفەرموێ‌:
[ۆمَنْ یُشاقِقِ الرَّسُوڵ مِنْ بَعْدِ ماتَبَیَّنَ ڵهُ الْهُدَی ۆێتَّبِعْ غَیْرَ سَبیلِ الْمُۆْمِنین نُۆلِّهِ ماتَۆلّی ۆنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۆسائَتْ مَصِیراً] هەر كەسێك دژایەتی ڕێبازی پێغەمبه رصلى الله عليه وسلم بكا پاش ئەوەی ڕێگای ڕاستی بۆ ڕوون بۆوەو جگە لە ڕێگەی ئیمانداران شوێن ڕێگەیەكیتر بكەوێ‌، ئێمە دەیدەینە دەست ڕێبازەكەی خۆی‌و دەیبەینە دۆزەخ كە خراپترین شوێنە.
ئیمامی(الشافعی) بەم ئایەتە بەڵگەی هێناوەتەوە لە سەر (اجماع). بڕوانە (تفسیراڵایە (115) سورە النسا‌ء) لە تەفسیری (القرطبی)و (الفخرالرازی)و (اڵالوسی).
جا لە بەر ئەوەی خوایگەورە لەو ئایەتەدا، سزای دژایەتیپێغەمبەرو دژایەتی (اجماع)ی بە یەك جۆر داناوە، پێغەمبەر ئەفەرموێ‌: [عَڵیْكُمْ بِالْجَماعَەِ ۆإِیّاكُمْ ۆالْفُرْقَەَ فَإِنَّ الشَّيطانَ مَعَ الْواحِدِ ۆهُۆ مِنَ اْلإِپْنَیْنِ أَبْعَدُ، مَنْ أَرادَ بَحْبُوحَەَالْجَنَّەِ فَلْێلْزَمِ الْجَمَاعَەَ]
رواه الترمذی بسند صحیح، واتە: پێویستە ئێوە هەر لەگەڵ كۆمەڵادا بن، ئاگاداری خۆتان بن لە پەرتەوازەو تاكڕەوی، چونكە شەیتان لەگەڵا یەك كەسدایەو لە دووكەسان دوورترە، هەر كەسێك ناوەندی بەهەشتی ئەوێ‌، پێویستە هەر لەگەڵا كۆمەڵدا بێ‌.
ئینجا بزانە: (اجماع)ی ئەم چوار مەزهەبەی(أَهْلِ السُّنَّە) بەڵگەیەكی شەریعەتیئیسلامە، كەوابو: دروست نیە لەم چوار مەزهەبە لابدەین، چونكە ئەم چوار مەزهەبە لە سەدەكانی
(السَّلفِ الصّالِح)دا دامەزراون‌و بە (اجماع)ی زانایانی(السَّڵف) متمانەیان پێ‌كراوە، پێغەمبەریش صلى الله عليه واله وسلم شاهیدیی بۆ داون‌و ئەفەرموێ‌: [خَیْرُ أُمَّتِی قَرْنِی پُمَّ الَّذینَ ێلُونَهُمْ پُمَّ الَّذِینَ ێلُونَهُمْ] رواه البخاری ومسلم، واتە: چاكترینی ئۆممەتم سەدەی خۆمە، ئینجا سەدەی دوای ئەوان، ئینجا سەدەی دوای ئەوان.
ئیمام (ابن الصلاح) دەفەرموێ‌: (بە (إجماع)ی زانایانیئیسلام دروست نیە مرۆڤ (تَقْلید)ی هیچ كەسێك بكا-جگە لەم چوار ئیمامەی سەر مەزهەب-: نە بۆ دادكردن‌و نە بۆ (فتوا)دان).
هەروەها ئیمامی(السُّبْكی) ئەفەرموێ‌: (دژایەتی ئەم چوار مەزهەبە وەك دژایەتی (إجماع) وایە). بڕوانە (بغیەالمسترشدین) ل(8)و (تحفەالمحتاج)ب(10) ل(144-14).
[ ئاگاداری ]: ئیمامی (النواوی) دەفەرموێ‌: (مَتَی خاڵفَ خَبَرُاْڵاحادِ نَصَّ الْقُرْأنِ أَوْ إِجْماعاً ۆجَبَ تَرْكُ ظاهِڕه) هەركاتێك حەدیسی(ێ‌حاد) دژایەتی لەگەڵا دەققی قوڕئان، یان لەگەڵا (إجماع) هەبو، واجبە واز لە واتەی ئاشكرای حەدیسەكە بهێندرێ‌. (واتە: واجبە: واتەی حەدیسی(صحیح) لەگەڵا (قرێ‌ن)و (اجماع)دا بگونجێندرێ‌). بڕوانە:
(المجموع شرح المذهب)ب(4) ل(342

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق