الأربعاء، 30 مارس 2011

تَبَرُكْ

تَبَرُكْ)واتا : به‌ره‌كه‌ت وه‌رگرتن به‌ ئاسه‌وارى پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) (تَبَرُّك) بەشێكە لە (تَوسُّل)، چونكە مەبەست ئەوەیە: خوای گەورە بە بەرەكەتی ئاسەواری پێغەمبەرr، یان پیاوچاك چاكەیەك بدا، یان خراپەیەك لاببا، هیچ جیاوازی كاتی زیندوویی‌و دوای وەفاتكردن نیە، بە بەڵگەی ئەم حەدیسانە: یەكەم: لە كاتی زیندووییدا: [عن عروة بن مسعود فى صُلْح الْحُدَيْبِية: فَوَالله ما تَنَخَّمَ رَسَوُلُ الله ( صلی الله علیه‌ و سلم ) نَخَامةً إلاّوَقَعَتْ فِى كَفِّ رَجُلٍ مِنْهُمْ فَدَلَكَ بِها وَجْهَهُ ] رواه البخاري، واتە: سوێندم بە خوا پێغەمبەرr هەر تفێكی فڕێ‌ بدایە، (صحابە) دەستیان لە بەر دەگرتەوەو ئەكەوتە دەستی یەكێكیان‌و ڕووی خۆی پێ‌ چەور دەكرد. [ عن أنس ( رضی الله عنها ) فى حجة الوداع: أنَّ النَّبِيَّ حَلَقَ رَأْسَهُ فَأَعْطَى شَعَرَهُ لأَبِىطَلْحَةَ فَوَزَّعَهُ: الشَّعرَةَ وَالشَّعْرَتَيْنِ بَيْنَ النَّاسِ ] رواه مسلم، كە غەمبەر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) لەحەجی ماڵئاوایی سەری خۆی تاشی، مووەكانی دانە دەست (أبی طلحة) ئەویش دابەشی سەر (صحابە)كانی كرد: یەكێ‌ یەك داوە موو، یان دوو داوە موو. دووەم: لە دوای وەفاتكردنی: عن أسماء( رضىالله عنها ): هذِهِ جُبَّةُ رَسُولِ الله ( صلی الله علیه‌ و سلم )، كانَ يَلْبَسُها فَنَحْنُ نَغْسِلُها لِلْمَرْضى يُسْتَشْفَى بِها ] رواه مسلم (أسما‌ء) فەرمووی: ئەمە (جبە)= كەوایەكەی پێغەمبەرە ( صلی الله علیه‌ و سلم ) ، كاتی خۆی دەیكردەبەر، ئێستاش ئێمە بۆ نەخۆشەكانی دەیشۆرین، تاكو بە ئاوشۆرەكەی شیفایان بۆبێ‌‌و چاك ببنەوە. ئیمامی (النواوی) دەفەرموێ‌: ئەم حەدیسە بەڵگەیە: كە بەرەكەت وەرگرتن سوننەتە بە ئاسەواری پیاوچاكان‌و جلەكانیان. (شرح مسلم) ل(357) ب(8). و[عن عثمان: أَرْسَلَنِى أَهْلِى إلى أُمِّ سَلَمَةَ زَوْجِ النَّبِيِ ( صلی الله علیه‌ و سلم ) بِقَدَحِ ماءٍ فِيهِ شَعَرٌ مِنْ شَعَرِ النَّبِيِّr وَكانَ إِذا أَصابَ الإِنْسانَ عَيْنٌ أَوْ شَيْءٌ بَعَثَ إلَيْها مِخْضَبَهُ ] رواه البخاري، ، واتە: لە ماڵەوە منیان ناردە خزمەت (أم سلمة)ی خێزانی پێغەمبەر ‌( صلی الله علیه‌ و سلم ) و پیاڵە ئاوێكم پێ‌ بوو، چەند مووێكی پێغەمبەر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) لە ناو پیاڵەكەدا بوو؟ ڕەفتاری خەڵك وابوو: ئەگەر چاوێنی، یان نەخۆشیەكیان تووش بوبایە: قاپێكیان دەناردە لای (أم سلمة)، تاكو مووەكانی پێغەمبەر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) بۆیان بخاتە ناو قاپە ئاوەكە بۆ شیفا هاتن. بروانە (ارشاد الساری شرح البخاری) ل(465) ب(8). ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ كتبه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی مامۆستای گه‌وره‌مان مامۆستا عبدالله هه‌رته‌لی وه‌رگرتووه‌ كه‌ ( گولزاری ئیسلام ) ه

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق