الأربعاء، 30 مارس 2011

ئیمامی (الشَّافِعِی)

كتبه/الشيخ العلامة عبدالله الهرتلي (حفظه الله)

ئیمامی(الشَّافِعِی) ناوی (محمد) كوڕی (إدریس) كوڕی (العباس) كوڕی (عثمان) كوڕی (شافع) كوڕی (السائب) كوڕی (عبید) كوڕی (عبد یزید) كوڕی (هاشم) كوڕی (المطلب) كوڕی (عبدمناف)ە، كەوابو: ئیمامی (الشافعی) لە هۆزی قوڕەیشییە: كە هۆزە بەڕێزەكەی پێغەمبەرەو لە باپیرەینۆیەمیدا نەژادی ئەگاتەوە پێغەمبەر، چونكە
(عبدمناف) باپیرەیسێ‌یەمی پێغەمبەرە، بەڵام لەو هەموو باپیرانە، ئیمامی (الشافعی) تەنها نیسبەت ئەدرێتە لای (شافع)-كە باپیری سێ‌یەمیەتی- چونكە (شافع) خۆیو (السائب)ی باوكی هەردووكیان سەحابەی پێغەمبەر بون.
جا بە هۆی ئەم نەژادە پیرۆزە، ئیمامی(الشافعی) بووەتە جێگەی متمانەی زانایانی (سَڵف)و (خَڵف)، چونكە ئەو قوڕئانە پیرۆزەی بە زمانی(قوڕەیش) هاتۆتە خوارەوە‌و ئەو حەدیسانەی لە دەمی پیرۆزی پێغەمبەرێكی(قوڕەیشی)یەوە هاتونە دەرەوە، بێگومان زانایەكی (قوڕەیشی)ی وەكو ئیمامی(الشافعی)ش باشتر لێیان تێ‌ئەگاو جوانتر ئەتوانێ‌ بۆ خەڵكی ڕوون بكاتەوە، كەوابو: ئیمامی(الشافعی) بەڵگەو سوارچاكی ڕێزمانی(عربی)یە.
ئیمامی(الشافعی) لە مانگی(رجب) ساڵی(150) سەدوپەنجای كۆچی، لە شاری (غَزَّەَ)ی خاكی (فَڵسْطین) لە دایك بووە، ئینجا لە تەمەنی (2) دوو ساڵیدا بردیانەوە بۆ (مكە)ی پیرۆز، هەر لە (مكە)دا لە تەمەنی (7) حەفت ساڵیدا هەموو قوڕئانی پیرۆزی لە بەر كرد، ئینجا لە تەمەنی (10) دە ساڵیدا (مُۆطأ)ی لە بەر كرد.
جا چونكە ئیمامی(الشافعی) یەتیم‌و هەژار بوو و پارەی نەبو كاغەز بكڕێ‌، دەرسی خۆی لە ئێسقان ئەنووسیەوە.
ئینجا لە تەمەنی (15) پانزە ساڵیدا (إِجازَە)=بڕوانامەی (فتوا)دانی درایێ‌ لە لای مامۆستایخۆی: (مُفْتِی) شاری(مكە) ئیمام (مُسْلِم بن خالِد الزَّنْجِی) كە دەرسی (فِقْه)ی لە لا خوێندبو، ئینجا لە تەمەنی (15) پانزە ساڵیدا بۆ خوێندن چووە (مَدینە)ی پیرۆز، لەوێش لە لای ئیمام (مالك) خوێندی‌و (إجازە)=بڕوانامەی لەم بەڕێزەش وەرگرت.
ئینجا لە ساڵی(195) سەدو نەوەدو پێنج چووە (بغداد)‌و زانایانی وەك ئیمام (أحمد)‌و (أبوثور)و (الزعفرانی)و (الكرابیسی) دەرسیان لە لا خوێندو (الْمَژْهَب الْقَدیِم)=مەزهەبی كۆنی لەوێ‌ داناو كتێبی (الرِّسالە)ی لە (أصُول الفِقْه) دانا، واتە: ئیمامی(الشافعی) یەكەم كەسە: كە گفتوگۆی لە (أصول الفِقْه) كردوە.
ئینجا گەڕاوە بۆ (مكە)ی پیرۆز، ئینجا هاتەوە (بغداد)‌و لە دوای دوو مانگ چووە (مصر) لەوێش زانایانی وەك ئیمامی(المُزَنِی)و (اَلْبُؤيطیِ)و (الرَّبیع)و (حَرْمَلە)‌و چەندانیتر لە لایان خوێندو (الْمَژْهَب الْجَدیدِ)=مەزهەبی نوێ‌ی لەوێ‌ داناو ژیانیخۆی لە (مصر)دا
بە خواپەرستی‌و بڵاوكردنەوەی زانست دەبردە سەر، بە جۆرێكی وەها: سێ‌یەكێكی شەوێ‌ هەر شەونوێژی ئەكردو سێ‌یەكێكیتریش بە زانست خەریك بوو و سێ‌یەكێكیش دەنوست، لە شەو و ڕۆژێكدا ختمێكی قوڕئانی ئەكرد، بەڵام لە مانگی ڕەمەزان لە شەو و ڕۆژێكدا
دوو ختمی دەكردن.
ئینجا بزانە: زنجیرەیزانستی ئیمامی(الشافعی) لە ڕێگەی حەزرەتی(عبدالله بن عباس) رَچِێ‌ اللهُ عَنْهُما دەگاتەوە پێغەمبەر، چونكە ئیمامی(الشافعی) لە لای (مسلم بن خالدالزنجی)ی خوێندوە، ئەویش لە لای (عِكْرَمە)و (مُجاهِد)، ئەوانیش لە لای حەزرەتی (ابن عباس) رَچِێ‌ اللهُ عَنْهُما: كە هەم (صحابە)‌و هەم كوڕە مامی پێغەمبەرە.
ئیمامی (الشافعی) لە تەمەنی (54) پەنجاوچوار ساڵیدا لە شەوی هەینی كۆتایی
مانگی (رجب) ساڵی(204) دووسەدوچواری كۆچی، لە (مصر)دا وەفاتی كرد، هەر لەوێش بە خاك سپێردراوە.
كەوابو: ئیمامی(الشافعی) یەكێكە لە زانا بەرزو بەڕێزەكانی (السلف الصالح)، چونكە
لە سەدەی دووەم‌و سێ‌یەمی كۆچیدا ژیاوەو حەدیسی سێ‌ سەدەیەكە ئەیگرێتەوە، كە پێغەمبەر دەفەرموێ‌: [خَیْرُ أُمَّتِی قَرْنِی، ثمَّ الذینَ ێلُونَهُمْ، ثمَّ الّذینَ ێلُونَهُمْ] رواه البخاری ومسلم، باشترینی ئۆممەتم ئەم سەدەیەی خۆمە، ئینجا سەدەی دوای ئەوان، ئینجا سەدەی دوای ئەوان.
كەواتە: ووشەی (خَیْرُ أُمَّتِی) بەرزترین شاهیدییە بۆ زانست‌و پیاو چاكیی زانایانی ئەو سێ‌سەد ساڵە، خوای گەورە لە ئیمامی (الشافعی)‌و سەرجەم زانایانیتری ئایینی ئیسلام‌و لە ئێمەش ڕازی بێ‌، ئەوان‌و ئێمەش بە بەهەشت شاد بكا، اَمین.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق