الأربعاء، 30 مارس 2011

درۆی نیسان



نوسينى :عەبدوڵڵا فائق عاڵڵایی
درۆی نیسان یەكێكە لەو ڤایرۆسە كوشندانەی كە لەكۆمەڵگەی خۆرئاواوە گواستراوە بۆكۆمەڵگەی موسلمانان وكوردەواری،خەلكی ئێمە بەوە هەڵخەڵتاون كەوادەزانن درۆی نیسان كە بە(درۆی سپی)ناونراوە جائیزەو حەرام نیە بەڵام شەرع لەچەند شوێن و كاتێ نەبێت كە رێگەی بە درۆكردن داوە(دەتوانی لە پەرتوكە فیقهیەكان سەیری بكەیت)درۆی نیسان چەند جارێ حەرامە چونكە زۆركەس بەم درۆیە توشی پاڵە پەستۆی خوێن ونەخۆشی دڵ وچەندان نەخۆشی ترهاتوون.ئەم درۆیە چۆن سەری هەڵدا: پێش ساڵی 1564م لەسەرانسەری ئەوروپا دا رۆژمێرێك هەبوو كە یەكی نیسانی بەسەری ساڵی مەسیحی دادەنا بۆیە خەڵكی لەم رۆژە جەژنیان دەگێرابەڵام لەساڵی 1564پاشای فەرەنسا(شالزی دەیەم)پادشای فەرەنسا فەرمانیدا كە رۆژی یەكەمی كانونی دووەم(واتە مانگی یەك)بكرێتە سەری ساڵی مەسیحی،جاكەئەم بریارە دەرچوو كەساێك بەرهەڵست بوون و هەر لە یەكی نیسان(واتە مانگی چوار)جەژنی سەری ساڵیان دەگێرا جالەم كاتەدا خەڵكەكەی تربەگاڵتەو درۆ هاورێكانیان بانگێش دەكرد بۆ ئاهەنگ یان نان خواردن كەچی كە دەهاتن هیچ لەئارادانەببوو،جا ئەی موسلمان بۆچی لەداهێنان وزانست لاسایی ئەوروپا ناكەیتەوە كەچی لاسایی درۆكردنی ئەوروپا دەكەیتەوە قال رسول ربكم محمد : إياكم والكذب ؛ فإن الكذب يهدي إلى الفجور ، وإن الفجور يهدي إلى النار ، وإن الرجل ليكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذاباً ئه م بابه ته م لە گۆڤاری(چرای رووناكی)ژمارە(8)بلاوكراوه ته وه .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق