الاثنين، 28 مارس 2011

چەند زانیاریەكی كورتی بەسوود

عبداللە فایەق عاڵڵایی
گۆڤاری(چرای رووناكی) ژمارە(6)

بۆچی هەست بەسورانەوەی زەوی ناكەین….؟

هەمولایەك ئاگەداری ئەوەین كە زەوی بەدەوری رۆژ(خۆر)دەخولێتەوە،زانست سەلماندی كە ئەوبیردۆزەی كەپێی وایە خۆر بەدەوری زەوی دەخولێتەوەهەلەیە راستیەكەی ئەوەیە كە:
یەك:زەوی جارێك بەدەوری خۆردا دەخولێتەوە.
دوو:وەجارێكیش بە دەوری خۆیدا دەخولیتەوە.
لە گەڵ ئەمەشدا زۆرینەی خەلكی بەوە سەرسامن و ئەپرسن باشە گە رزەوی دەجولێ و دەخولیتەوە بۆچی هەستی پێناكەین؟لە وەڵامدا دەڵین لەبەردووهۆ بەبەرجەستەی هەستی پێناكەین ئەمانیش:
یەك:هێزی كێش كردنی زەوی كە هەموشتێك لە سەر زەوی رادەكێشێت بۆخوار.
دوو:زەوی بە خولانەوەیەكی نەگۆر بەدەوری خۆرو خۆیدا ئەخولێتەوە.
وەهاتنی یەك بەیەكدوایەكی شەوورۆژوەهەروەها هاتنی وەرزەكان بەڵگەن لەسەر سورانەوەی زەوی…

درۆی نیسان
درۆی نیسان یەكێكە لەو ڤایرۆسە كوشندانەی كە لەكۆمەڵگەی خۆرئاواوە گواستراوە بۆكۆمەڵگەی موسلمانان وكوردەواری،خەلكی ئێمە بەوە هەڵخەڵتاون كەوادەزانن درۆی نیسان كە بە(درۆی سپی)ناونراوە جائیزەو حەرام نیە بەڵام شەرع لەچەند شوێن و كاتێ نەبێت كە رێگەی بە درۆكردن داوە(دەتوانی لە پەرتوكە فیقهیەكان سەیری بكەیت)درۆی نیسان چەند جارێ حەرامە چونكە زۆركەس بەم درۆیە توشی پاڵە پەستۆی خوێن ونەخۆشی دڵ وچەندان نەخۆشی ترهاتوون.ئەم درۆیە چۆن سەری هەڵدا:
پێش ساڵی 1564م لەسەرانسەری ئەوروپا دا رۆژمێرێك هەبوو كە یەكی نیسانی بەسەری ساڵی مەسیحی دادەنا بۆیە خەڵكی لەم رۆژە جەژنیان دەگێرابەڵام لەساڵی 1564پاشای فەرەنسا(شالزی دەیەم)پادشای فەرەنسا فەرمانیدا كە رۆژی یەكەمی كانونی دووەم(واتە مانگی یەك)بكرێتە سەری ساڵی مەسیحی،جاكەئەم بریارە دەرچوو كەساێك بەرهەڵست بوون و هەر لە یەكی نیسان(واتە مانگی چوار)جەژنی سەری ساڵیان دەگێرا جالەم كاتەدا خەڵكەكەی تربەگاڵتەو درۆ هاورێكانیان بانگێش دەكرد بۆ ئاهەنگ یان نان خواردن كەچی كە دەهاتن هیچ لەئارادانەببوو،جا ئەی موسلمان بۆچی لەداهێنان وزانست لاسایی ئەوروپا ناكەیتەوە كەچی لاسایی درۆكردنی ئەوروپا دەكەیتەوە…ز



هەستان بۆ نۆێژی بەیانیی…
ئەگێرنەوە یەكێ لەزاناكان كەوا زۆر پەرۆشی ئەوە بوو كورەكەی فێری زانستی قورئلن بێت و جا رۆژێك كورەكەی بانگ دەكات وپێی ئە ڵێ نهێنیەكت پێ ئە ڵێم لە سورەتی (كهف)ئەویش ئەوەیە كە پێش ئەوەی بخەویت كۆتایی سورەتی كەهف بخوێنیت ئەوە پێش بانگی بەیانی بەخەبەر دێیت ئایەتەكانیش:( (106) إِنَّ الَّژِینَ ێ‌َمَنُوا ۆعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ ڵهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا (107) خَالِدِینَ فِیهَا ڵا ێبْغُونَ عَنْهَا حِۆلًا (108) قُلْ ڵوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَادًا لِكَلِمَاتِ رَبِّی ڵنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْڵ أَنْ تَنْفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّی ۆڵوْ جِئْنَا بِمِپْلِهِ مَدَدًا (109) قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِپْلُكُمْ یُوحَی إِڵیَّ أَنَّمَا إِڵهُكُمْ إِڵهٌ ۆاحِدٌ فَمَنْ كَانَ ێرْجُوا لِقَا‌وَ رَبِّهِ فَلْێعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا ۆڵا یُشْڕكْ بِعِبَادَەِ رَبِّهِ أَحَدًا (110))
جاكورەكەشی ئە مەی تاقی كردەوە هەربەهەمان شێوە بوو كەباوكی پێی راگەیاندبوو،جاكورەكەش سوپاسی خوای گەورەی كرد لەسەر ئەم نیعمەتەی قورئان و وەسوپاسی باوكیشی كرد لەسەر ئەوفێركردنە.
وصلی الله علی سیدنا ومولانا محمدوعلی اله وصحبه وسلم



ئەم بابەتە لەم لینكە دابەزێنە
http://www.4shared.com/get/4Qq_tUWD/___online.htm

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق