الأربعاء، 30 مارس 2011

اَللاّمَذْهَبِيَّة قَنْطَرةُاللاّدِينِيَّة: بێ‌مەزهەبی پردی بێ‌دینییە

سەر دێڕێكی لاپەڕە (129)ی (مقالات الكوپری) بوو، چاك بیری لێبكەوە، چونكە پێغەمبەر ( صلی الله علیه‌ و سلم )دەفەرموێ‌:
[ يَكوُنُ فِى آخِر الزَّمان دَجَّالُونَ كَذَّابوُنَ يَأْتُونَكُمْ مِنَ الأَحَادِيثِ بِما لَمْ تَسْمَعُوا أَنْتُمْ وَلا آباؤُكُمْ، فإيَّاكُمْ وَإِيَّاهُمْ لا يُضِلُّونَكُمْ ولا يَفْتِنُونَكُمْ ] رواة مسلم فى مقدمة صحيحه،، واتە: لە كۆتایی زەماندا چەند فێڵبازێكی درۆزن پەیدا ئەبن، حەدیسی وەهاتان بۆ دێنن: كە نە ئێوەو نە باوك‌و باپیرانتان نەتانبیستون، ئاگاداری خۆتان بن‌و خۆتان لەوان بپارێزن، نەوەكو گومراتان بكەن‌و لە ئایین لاتان بدەن.
ئەی لاوی موسوڵمان: وا بە چاوی خۆت دەبینی: ئەمڕۆ مەبەستی ڕاستی ئەم فەرمودە شیرنەی پێغەمبەر( صلی الله علیه‌ و سلم) ئاشكرا بووەو (لامذهبی) بێ‌مەزهەبەكان دەڵێن: (زانایانی ڕابردوو ئەم حەدیسانەیان نەدیتون). یان دەڵێن: (زانایانی ڕابردوو نەیانزانیوە ئەم حەدیسە بێ‌هێزە، وا ئێستا زانست بەرەو پێش دەڕواو زانایانی ئێستا شارەزاترن لە ڕابردووەكان). بەم فێڵا‌و درۆیانە گەنجەكان گومڕا دەكەن‌و دەیانكەنە (بێ‌مەزهەب)=(لا مذهبی).
ئەی لاوی موسوڵمان: ئەوە درۆیە باوەڕ مەكە، چونكە زانستی ئایین بەرەو پێش ناڕوا، بەڵكو زانستی ئایین كەم دەبێتەوە، كەمبوونەوەشی یەكێكە لە نیشانەكانی دونیا وێرانبوون، هەروەك پێغەمبەر(صلی الله علیه‌ و سلم ) دەفەرموێ‌:[ إِنَّ مِنْ أَشْراطِ السَّاعَةِ أَنْ يُرْفَعَ الْعِلْمُ وَيَظْهَرَالْجَهْلُ ]رواه الترمذي بسند صحيح، هەندێك لە نیشانەكانی دونیا وێرانبوون ئەوەیە: زانستی ئایین نەمێنێ‌‌و نەزانی ئاشكرا ببێ‌.
كەوابوو : پێویستە -بۆ خۆ پاراستن لەو فێڵبازو درۆزانانە-زنجیرەی زانستی ئەو زانایانە بزانین كە ئایینی ئیسلامیان لێ فێر دەبین، چونكە ئیمام (إبن سیرین) دەفەرموێ‌:
[ إِنَّ هَذا الْعِلْمَ دِينٌ، فَانْظُرُوا عَمَّنْ تَأْخُذُونَ دِينَكُمْ ]رواە مسلم، ئەم زانستە ئایینە، كەوابوو: بروانن ئایینتان لە كێ‌ وەردەگرن.
ئەی لاوی موسوڵمان: بە كاكی (لامذهبی) بێ‌مەزهەب بڵێ‌: كاكە گیان چۆن ئێمە ئایین
لە ئێوە وەربگرین، خۆ ئێوە زنجیرەی زانستتان بچڕاوە، چونكە لە ڕێگەی زانایانی ڕابردووەوە وەریناگرن، ئەوەشتان پێ‌ باوەڕ ناكەین: ئەگەر بڵێن: ئەم ئایینەمان
لە ئاسمان بۆ هاتۆتە خوارەوە، چونكە ئەمە تایبەت بە پێغەمبەرە ( صلی الله علیه‌ و سلم )، ئینجا پێویستە زانستی ئایین لە پێغەمبەرەوە( صلی الله علیه‌ و سلم ) بە ڕێگەی زانایانی (سلف)دا، ئینجا بە ڕێگە زانایانی (خلف)دا بگاتە ئێمە.
كەوابوو: وەرە–بۆ خاتری خوا- وەرە بیر لەم حەدیسانە بكەوەو بیر جیاوازی (مەزهەب) لە سەردەمی پێغەمبەردا( صلی الله علیه‌ و سلم ) هەبو، لە سەردەمی (السلف الصالح)دا ئەم چوار مەزهەبانە تۆمار كراوان‌و متمانەیان پێ‌كراوە، زنجیرەی زانستی هەر چوار مەزهەبەكان بە سێ‌، یان بە چوار ئەڵقە دەگاتەوە پێغەمبەر‌و ( صلی الله علیه‌ و سلم )
بە وشەی (خَیْرُ أُمَّتِی) پێغەمبەر ( صلی الله علیه‌ و سلم ) شاهیدی بۆ داون، لە سەدەی سێ‌یەمەوە تا ئێستا چەندەها (ملیۆن) موسوڵمان بەگوێرەی تێگەیشتنی زانایانی ئەم چوار مەزهەبانە ڕەفتاریان بە قوڕئان‌و حەدیس كردوە.
ئینجا تازە بە تازە: كاكی (خوارج)ی بێ‌مەزهەبی دۆلار خۆر، دەیەوێ‌: ئەم چوار مەزهەبانە لە ناو بباو حەفتاو دوو مەزهەبی پوچەڵیان لە جێ‌ دابنێ‌، تازە بە تازە كاكەی (بێ مەزهەب) –بۆ خزمەتی(كُفْر)- پێمان دەڵێ‌: (واز لە (فتح الباری)و (شرح مسلم) بێنن، واز لەم كتێبە پەڕ زەردو تۆزاویانە بێنن، ها ها: ئەم نامیلكە ڕەنگاو ڕەنگ‌و پوختانە بخوێنەوە)!!!!!.
تازە بە تازە: كاكی (خوارج) پێم دەڵێ‌: (واز لە (مُوطأ)ی ئیمام (مالك)و (مُسْنَد)ی ئیمام (احمد)‌و (صحیح البخاری)و (مسلم)و (أبی داود)و (الترمذی)و (نسائی)‌و...هتد بێنە؟ چونكە حەدیسی (ضعیف)ی تێدایە، وەرە شوێن (شیخنا الفاضل العالم الكامل المُحَدّپ المُجَدّد: ناصر اڵالبانی) بكەوە، دینی بە ڕاستی هەر (البانی) ڕوونی كردۆتەوە!!!!!!!.
(مەگەر بێ‌ ئەدبی‌و ڕیز تێكدانی لێ فێر ببین).
كاكی (خوارج) پێم دەڵێ‌: ئەم چوار مەزهەبانە جولەكە دایانناوە، بەڵام (الدكتور…)و (الدكتور…)و (الدكتور…) شەهادەی دكتۆرایان لە (أمریكا)و (بریطانیا)و (فرنسا) هێناوەتەوە-(شهادە التخصص فی العلوم الإسلامیە)- وەرە وەرە لەم دكتۆرانە فێرە ئیسلام ببە، واز لە (الغزالی)و (فخرالدین الرازی)و (ابن حجر) بێنە؟ چونكە ئەوانە بیرو ڕای جولەكەیان تێكەڵ عەقیدەی ئیسلام‌و شەریعەتی ئیسلام كردوە!!!.
ئەی لاوی موسوڵمان: وەر بۆ خاتری خوا با بە یەكەوە بەم (خوارج)‌و بێ‌مەزهەبانە بڵێین: (وەرن ئێوەو گشت (أمریكی)‌و (بریطانی)و (فرنسی) خۆتان كۆ بكەنەوەو كتێبێكمان بۆ دابنێن: وەك (فتح الباری شرح البخاری)، یان (شرح مسلم)، یان (مغنی إبن قدامە)، یان (تحفە)ی (إن حجر الهیتمی) یان…، یان….
ئەی لاوی موسوڵمان: هەرچەند (خوارج)ی ئێستا پێت دەڵێن: واز لەم چوار مەزهەبانە بێنەو شوێن قوڕئان‌و حەدیس بكەوە، بەڵام درۆ دەكەن، چونكە مەبەستیان بە قوڕئان: تێگەیشتنە پوچەڵەكەی خۆیانە لە قوڕئان، كە بە هەواو هەوەستی خۆیان ڕاڤەی قوڕئان دەكەن، هەروەها مەبەستیشیان بە حەدیس ئەو حەدیسانەیە: كە بەگوێرەی بۆچونی خۆیان واتەی دەڵێن‌و لەگەڵ هەواو هەوەسی خۆیان دەیگونجێنن، چونكە ئەگەر حەدیسێك لەگەڵ هەواو هەوەسی ئەوان نەگونجێ‌ –هەرچەند (صحیح)ش بێ‌- هەر وەریناگرن‌و گۆتەی سەرانی خۆیان لە فەرموودەی گشت ئیمامێك بە ڕاستتر دەزانن، چونكە لەگەڵ هەوەسی ئەوان دەگونجێ‌.
ئیتر بەسیەتی هەی شەم شەمەكوێرەكانی (خوارج)، هیچیتر بە تاریكی بێ‌مەزهەبی لاوەكانمان گومڕا مەكەن، بەسە: هیچیتر سیاسەتی (فَرِّقْ تَسُدْ): پەرت بكەو زاڵ ببە، بۆ بەرژوەندی كوفر جێ‌بەجێ‌ مەكەن.
جا ئەگەر هەر واز ناهێنن، وەرن یەكەم جار ئەم بێ‌مەزهەبیەی خۆتان بە سەر خۆتاندا بسەپێنن‌و دووبارە دایكتان لە باوكتان مارە بكەنەوە؟ چونكە كاتی خۆی بەگوێرەی یەكێك لەم چوار مەزهەبانە مارە كراوەو، ئێوەش هەر لەم مارەبڕینەدا لە دایك بون!!! دایك‌و باوكی خوا لێخۆشبووتان بە مەزهەبی (شافعی) شوراون‌و كفن كراون‌و نوێژی (جنازە)یان
لە سەر كراوە، دەك هاوار بە ماڵتان شۆفڵیشتان دەست ناكەوێ‌ گۆڕستانەكانی كوردستانی پێ‌ وێران بكەن؟ چونكە گشتی لە سەر مەزهەبی (شافعی) مردون.

ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ كتیبه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی مامۆستای گه‌وره‌مان مامۆستا عبدالله هه‌رته‌لی وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ناوی ( گولزاری ئیسلام ) ه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق