الاثنين، 28 مارس 2011

[پێناسەی ئیمامی (النواوی)]

ئیمامی (النواوی) ناوی (یحیی) كوڕی (شرف)ی نەواوییە، لە مانگی (محرم)ی ساڵی (631)ی كۆچی لە گوندی (نەوا) لە (جۆلان)ی سەر بە (دیمشق) لە دایك بووە، هەر لە گوندەكەی خۆی لە سەردەمی منداڵیدا قوڕئانی پیرۆزی لەبەر كردوە، لە تەمەنی (19) ساڵیدا باوكی ناردی بۆ (دیمشق) لەوێش لە لای زۆر كەس خوێندویەتی، یەكێك لە مامۆستایەكانی ناوی (سالار)ی كوردی بوو، یەكێكیتر ناوی (عزالدین)ی هەولێری بوو.
ئیمامی (النواوی) دانراوی زۆری هەنە بە تایبەتی لە (حدیپ)‌و (شرع): وەكو (ریاچ الصالحین)‌و (اڵاژكار)‌و (شرح صحیح مسلم)‌و (منهاج الگالبین)‌و (اڵاربعین النواویە)-كە ئێمە ئێستا خزمەتی ئەكەین- جگە لە مانەش.
ئیمامی (النواوی) یەكێكە لە زانا هەرە بەرزەكانی چینی (خَڵف)، لە حەدیس‌و شەرع دەستێكی باڵای هەبوو، لە سەر ڕاڕەوی ئیمامی (شافعی) بوو، لەگەڵا ئەوەشدا جێگەی باوەڕی زانایانی هەر چوار مەزهەبەكانەو ڕێز لە فەرموودەكانی ئەنێن.
ئیمامی (النواوی) لە (24)ی (رجب)ی ساڵی (676)ی كۆچی لە گوندی (نَوا) وەفاتی كردوە، خوا لێ‌ی ڕازی بێ‌‌و ڕەحمەت‌و بەرەكەتی خوا بڕژێ‌ بە سەر گۆڕیدا. ا‌مین

روونكردنەوەی چل حەدیسەكەی پێغەمبه ر (صلى الله عليه وسلم)
ناسـراو بە (اَڵاَرْبَـعِیـنَ الــنَّـواوِیَّـە) للإمام الـنَّواوِی

دانانی
عبدالله عبدالعزیز هەرتەلی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق