الاثنين، 28 مارس 2011

{ ئامارێكی ژمارەیی گرنگ لە بارەی قورئانی پیرۆز}

گۆڤاری (هاوبەشی) ژمارە(36)

و:عبدالله فائق عاڵڵایی

قورئانی پیرۆز لە (114)سورەت پێك هاتووە، وەلە(6236)ئایەت پێك هاتوە,گشت ئەمانە لە (30) جوزئن هەرجوزئێك دابەشی سەر(4)بەش دەبێت كە هەریەك لەو بەشانە پێی دەوترێت (حزب)،كەواتە قورئان لە(120)حزب پێك هاتوە چونكە 4×30¬¬¬=120
ژمارەی خاڵەكان(النقاط) لە قورئانی پیرۆز نزیكەی (1015030)خاڵە ، وە پیتەكانی (حروف) قورئانی پییرۆز (323670) پیتە گشت ئەم پیتانە (77934) ووشە (الكلمە) لە قورئانی پیرۆز پێك دەهێنن.
سورەتەكانی قورئان (114) سورەتن (87) سورەتیان (مەككیە) وە (27) سورەتیان (مەدەنیە).
گشت سورەتەكانی قورئان بە(بسم الله الرحمن الرحیم)دەست پێ دەكەن جگە لە سورەتی (تەوبە) نەبێت كە بەبێ‌ بەسمەلەیە،بەڵام لەهەمان كات سورەتی (ألنمل) دوو بەسمەلەی تێدایە...
حە وت سورەت لە قورئانی پیرۆز بە ناوی حەوت پەیامبەر كراوە ئەماتیش:(یونس_هود_یوسف_إبراهیم_محمد_نوح_ال عمران).
درێژترین سورەت لە قورئان سورەتی بەقەرەی پیرۆزە كە لە (286) ئایەت پێك هاتوە ، وەكورترین سورەت سورەتی(ألكوثر)
ە كە لە سێ‌(3)ئایە ت پێك هاتوە،.سورەتی (الاخلاص)سە رتاپا لە باسی یە كخوا ناسی پێك هاتووە ، هەروەها بە شێوەی رێك خستنی موصحەفی شەریف سورەتی (الفاتحە) یەكەم سورەتە و وە سورەتی (ألناس) كۆتا سورەتە ، وەلەرووی دەمی دابە زینەوە سورەتی (العلق) یەكەم سورەتە كە دابەزیوتە سەر سینەی گەورەمان (محمد)صلی اللە علیە وسلم،وەكۆتا سورەتیش كەدابەزیوە سورە تی (ألنصر)ە...
ناوی خوای گەورە (اسم جلالە) (2707)جار هاتوە (980)جار بەحاڵەتی بۆردار (رفع) وە (592) جار بەحاڵەتی لەسەر(نصب) وە (1135) بەحاڵەتی لەژێر (جر) هاتووە.....
ووشەی (ولیتلطف) لە سورەتی كەهف كەوتۆتە ناوەراستی قورئان وە پیتی (التاْ ء )یش كەوتۆتە ناوەراستی ئەم ووشەیە.
گشت سورەتێك ناوێكی تایبەتی خۆی هەیە ، بەڵام هەندێك لەسورەتەكان لە ناوێك زیاتریان هەیە بۆنمونە سورەتی (ألفاتحە) نزیكەی (20) ناووهاوەڵناوی هەیە وەك:(أم الكتاب)_(سبع المثانی)_(ألكنز)_(الوافیە)_(ألشافیە)وە جگە لەمانەش ،
هەندێ لەم سورەتانەش ناوەكانیان لەو پیتە پچر پچرانەوە وەرگیراون كە لە سەرەتای سورەتە كان هاتوە وەك: یس ،ق، ص...،هەروەها سورەت و ئایە تە كانی مەككی ئەوسورەتانەن كە لە پێش كۆچ(هجرە)دابەزیوە وە مەدەنیەكان ئەمانەن كە لە دوایی كۆچ دابەزیوە،بەڵام رایەكی تر هەیە لەنێو زانایان كە دەڵێن مەككی ومەدەنی پەیوەندی بە كۆچەوە نیە بەڵكو پەیوەستە بە شوێنەكانەوە واتە ئەوەی لە مەككە دابەزیوە مەككی یە وەئەوەی لە مەدینە دابەزیوە مەدەنی یە.
كورتترین ئایەت (یس)نە یاخود (مدهامتان) نە لە سورەتی (ألرحمن) ، وەدرێژترین ئایەت ئایەتی ژمارە (282)ی سورەتی بەقەرەیە.
(29)سورەت بە پیتە پچر پچرە كان دەست پێدەكات،(5) سورەت بە (الحمد لـ....) دەست پێدەكون كە:(الفاتحە)و(ألانعام)و(كهف)و(سبأ)و(فاطر)ن،وەحەوت سورەت بە"سبح_یسبح_سبحان"دەست پێدەكات ئەوانیش :(الإسرا‌ء)،(الاعلی)،(ألتغابن)،(الجمعە)،(ألصف)،(الحشر)،(الحدید)ن ، (3)سورەت بە (یاایهاالنبی) كە:الاحزاب،ألطلاق ،التحریم دەست پێدەكات،(2)سورەت بە (یا ایها المزمل) و(یا ایها المدپر)دەست پێدەكەن،(3)سورەت بە (یا ایها الذین امنوا)دەست پێدەكەن ئەوانیش (المائدە)،(الحجرات)،(المتحنە).
(5)سورەت بە (قل) دەستپێدەكەن ئەوانیش (الاخلاص)،(الجن)،(الكافرون)،(الفلق)،(الناس).
(2)سورەت بە (یا ایها الناس)دەستپێدەكەن ئەوانیش )النسا‌ء)،(الحج).
(4)سورەت بە _( إنّا)دەستپێدەكات ئەوانیش :(الفتح)،(النوح)،(القدر)،(الكوثر).
(15) سورەت بە بێژە(صیغە)ی سوێند دەستپێدەكەن ئەوانیش:
الژاریات ، والطور ، والنجم ، والمرسلات ، والنازعات ، والبروج ، والطارق ، والفجر ، والشمس ، واللیل ، والچحی ، والتین ، والعادیات ، والعصر ، والصافات

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق