الثلاثاء، 29 مارس 2011

تَصَوُّف)ی ڕاستەقینە لە چی وەرگیراوە؟

تَصَوُّف)ی ڕاستەقینە لە چی وەرگیراوە؟

زانای پابەرز مامۆستا عبدالله هەرتەلی
كتبه/شيخنا العلامة الملا عبدالله الهرتلي(حفظه الله)

[فَكَانَ ێخْلُو بِغاڕ حِرا‌ء]رواەالبخاری، پێغەمبەر بە تەنهایی لە ئەشكەوتی (حِرا‌ء)دا دەماوەو خواپەرستیی دەكرد. ئەمەش لە لایەن خواوە ئامادەكردنێكیتری پێغەمبەر بوو بۆ وەرگرتنی (ۆحْی)، تاكو یادو بیركردنەوەكانی دونیای لە دڵدا نەمێنێ‌‌و دڵەكەی ببێتە بارەگای زانستەكانی خودایی، چونكە دوركەوتنەوە–تا ماوەیەك-لە خەڵك‌و خواپەرستنی بە تەنهایی بە تایبەتی لە شەوێ‌دا، هەم بیركردنەوەی حاڵەتی تەنهایی لە گەورەییخواو لە دروستكراویخوا، گشتی دەبێتە هۆی ڕۆشنكردنەوەی دڵ‌و دەرونی مرۆڤ ‌و نزیكبوونەوەی لە خوایگەورە، هەر بۆیێش خوایگەورە چل ڕۆژی ماوەی (مُناجاە)ی بۆ حەزرەتی(مُوسی) پێغەمبەر دانا، هەم پێغەمبەری خۆشەویستمان (إعْتِكاف)ی ناو مزگەوتی بە سوننەت داناوە.
ئەوەش وا دەگەیەنێ‌: ئەو كەسانەی بانگەوازی ئیسلام دەكەن‌و بە ڕاگەیاندنی ئایینی ئیسلامەوە خەریكن، لە هەموو كەسێك زیاتر پێویستییان بە بەخۆداچوونەوە هەیە، ئەمەش بەوە دەست دەكەوێ‌: جار جارە لە خەڵك دور بكەوێتەوەو لە مزگەوت‌و لە شوێنی چۆل‌و تەنهادا خواپەرستی بكاو بیر لە گەورەیی خواو دروستكراوی خوا بكاتەوە، بەڵێ‌: مرۆڤ–لە بەر ئەوەی مرۆڤە-مەترسی چەند نەخۆشیەكی پیسی لێ‌دەكرێ‌: وەك دەعیەو لەخۆڕازیبوون‌و حەسودی‌و خۆ بە چاك زانین‌و ئاشكراكردنی خواپەرەستی‌و خۆشویستنی دونیاو بڵاوبوونەوەی ناوبانگ‌و ئاماژە بۆ كردن، ئەوانە گشتی نەخۆشی دەروونیی ترسناكن‌و زیاتریش توشی ئەو كەسانە دەبن كە بە كاروباری ئیسلامەوە خەریكن.
بۆیێ‌ پێشینەكان بۆ ڕێ‌گرتن لەو نەخۆشیانەو بۆ نزیكبوونەوەیان لە خوا، شوێن پێغەمبەر دەكەوتن‌و جار جارە لە خەڵكی دور دكەوتنەوەو لە شوێنی چۆل‌و تەنهاییدا بە تایبەتی لە شەوێ‌دا خواپەرستییان دەكردو بە زیكری خواو بە بیركردنەوە: لە گەورەیی خواو لە دروستكراویخوا خەریك دەبون، تا دڵیان وەكو ئاوێنەی ڕوناك ڕۆشن دەبۆوەو هەنگاو هەنگاو بەرەو دۆستایەتیخوا دەڕۆیشتن، جا كە دڵیان ڕۆشن دەبۆوەو دور دەكەوتنەوە لەو نەخۆشیانەیڕابردوو، خۆیان تێكەڵی پیاوانی دونیاو دەسەڵاتداران نەدەكرد، نەوەك خۆشویستی دونیاش ببێتە دەردێكیتر و ببێتە كۆسپێك لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئایینیئیسلام، چونكە تێكەڵبوون لەگەڵ دەسەڵاتداران‌و پیاوانی دونیا، مرۆڤی موسوڵمان توشی باوەڕی بێ‌هێزو ورە دابەزین‌و ترسەنۆكی دەكاو ناتوانی لە ڕێگای خوا (جِهاد) بكاو قوربانی بدا، كەواتە: پێویستە موسوڵمانی بێ‌گەرد: خۆی یەكلا بكاتەوە بۆ خوای گەورەو جگە لە خودا هەموو شتێك بە كەم بزانێ‌و لە گەورەییدا نەیگەینێتە پلەی خوایەتی‌و باوەڕی وا بێ‌: جگە لە خودا هیچ شتێكیتر سودبەخش‌و زیانبەخشی ڕاستەقینە نیە.
بەڵێ‌: زۆر كەسمان دیتن لە ڕێگای بانگەوازیئیسلامدا ڕوخان‌و بە سەر یەكدا كەوتن‌و لە ئەنجامدا بونە نۆكەری دەسەڵاتداران‌و دوژمنانیئیسلام؟ بە هۆی تێكەڵبوونی دونیا، یان یەكێك لەو نەخۆشیانەیڕابردوو، یان نزیكبوونەوە لە دەسەڵاتدارانی ستەمكار، پێغەمبەر فەرموویەتی: [اَلدُّنْیا مَلْعُونَەٌ، مَلْعُونٌ ما فِیها إِلاّ ذكْرَ اللهِ-تَعالی- ۆما والاهُ ۆعالِماً ۆمُتَعَلِّماً] رواه الترمذی بسند حسن، ئەم دونیایە دورە لە ڕەحمەتیخوا، ئەوەی لە دونیاشدایە دورە لە ڕەحمەتیخوا، تەنها زیكریخواو ئەو كارە نەبێ‌: كە خوا پێ‌ی خۆشە، هەم تەنها زانای ئایین‌و خوێندەواری ئایینی نەبێ‌.
بەڵێ‌: ئەوانەی ئاماژەمان بۆ كردن، بە خۆشویستنی دونیا خەریك بون‌و بە ڕێبازەكەی پێغەمبەردا نەڕۆیشتن‌و هیچ كاتێك بەو دەرمانەی پێغەمبەر دڵ‌و دەروونی خۆیان دەرمان نەكرد، ئیمام (الحَسن البَصْری)–رحمە الله تعالی- فەرموویەتی: (حُبُّ الدُّنْیا رَأْسُ كُلِّ خَطِیئَەٍ) خۆشویستنی دونیا سەری هەموو تاوانێكە.
جا وا تێمەگە لێرەدا مەبەست ئەوەیە: بە یەكجاری واز لە دونیا بێنی‌و هیچ ماڵی دونیات نەوێ‌، بەڵكو بە پێچەوانەوە: ماڵی باش بۆ پیاوی باش باشە، بەڵام مەبەست ئەوەیە ئاگادار بە: ئایینیخۆت بە قوربانی دونیا مەكەو لە نێوان ئایین‌و دونیادا تەرازووی شەرع بە ڕاستی ڕابگرە، هەروەك خوایگەورە دەفەرموێ‌: [ۆابْتَغِ فِیمَا أتَاكَ اللهُ الدَّارَ اْڵاخِرَەَ ۆلا تَنْسَ نَصِیبَكَ مِنَ الدُّنْێا ۆأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللهُ إِڵیْكَ]القصص: ٧٧، ئەو ماڵەی خوا داویەتیە تۆ لە كاروباری ڕۆژی قیامەتدا بە كاری بێنە، بەڵام بەشی خۆت لە حەڵاڵەكانی دونیا لە بیر مەكەو بۆ خۆت‌و خێزانت بەشێك سەرف بكە، چاكەش لەگەڵ خەڵكی بكە، هەروەك خوا چاكەی لەگەڵ تۆ كردوە.
كەواتە: ئەگەر ئایینەكەت‌و دونیایەكەت ڕووبەڕووی یەكتری بونەوەو شتێك بە سەر دڵتدا هات، بە تەرازووی شەرع بیكێشە: جا ئەگەر فەرمان پێكراو بوو-واجب، یان سوننەت- بەگوێرەی توانا بیكە، ئەگەر قەدەغەكراو بوو بە هیچ جۆرێك نەیكەی‌و دونیایەكەت بە قوربانی ئایینەكەت بكە، جا ئەگەر ئەوها بەم تەرازووەی شەرع كار بكەی، ئەو كاتە خوا خۆشی دەوێ‌ی‌و دەتكاتە دۆستی خۆی، هەروەك ئیمام (أَبُوبَكْر)و ئیمام (عُثمان)و (صَحابَە) دەوڵەمەندەكانیتریشأجمعین- ئەوها ڕەفتاریان دەكرد.
جا ئەم جۆرە ڕەفتارانەی لەم چوارەمەدا ڕوونمان كردنەوە، لە لای زانایانیئیسلام پێ‌ی دەگوترێ‌: (عِلْمُ التَّصَوُّف)، یان (عِلْمُ السُّلُوك). ئیمامی(النَّواوِی) فەرموویەتی: بنچینەكانی ڕێگای (تَصَوُّف) پێنجن: ترسان لە خوا لە پەنهانی‌و لە ئاشكراییدا. شوێنكەوتنی ڕێبازی پێغەمبەر لە گوفتار‌و لە كرداردا. وازهێنان لە خەڵك لە ڕووتێكردن‌و لە پشتتێكردندا. ڕازیبوون لە خوا لە كەم‌و لە زۆردا. گەڕانەوە بۆ لای خوا لە خۆشی‌و لە ناخۆشیدا. (المقاصد للإمام النواوی) ل(20) و(شرح جمع الجوامع مع حاشیە البنانی) ب(2) ل(449-451) و(فقه السیرە، للبوگی) ل(74) و(سیرەالصلابی) ب(1) ل(100

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق