![]() |
شيخ محمود له كه ل شيخ عبدالكريم |
عه‌بدوڵڵا فایه‌ق عاڵڵایی
ته‌نها به‌ناوی خوای
له‌سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا بابه‌تی مێژوو هه‌روه‌ها نووسینه‌وه‌ی مێژوو به‌و جۆره نیه كه‌وا له رابردوو ده‌نووسرایه‌وه ، مێژوو نووسینه‌وه گه‌ر به به‌ڵگه و دیكۆمێنت نه‌بێت بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه بایه‌خێكی نیه ، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاره‌تی نووسین مێژوو نوسینه‌وه‌یه ،زۆرێك له سه‌رچاوه و په‌رتوكه مێژووییه‌كان به هه‌ناسه‌یه‌كی ده‌مارگیری نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه نوسراوه ، كه‌سانێكیش هه‌ن كه مێژوو ده‌نووسنه‌وه به‌ڵام ئه‌وان و مێژوو كوجا مه‌رحه‌با ،نمونه‌ی ئه‌وانیش دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵه ، كه‌لای پارته ده‌سه‌ڵاتدار و به‌ناو رۆشنبیره‌كان ئه‌م پیاوه زانا و دانا و رۆشنبیر و مێژوونوس و ره‌خنه‌گر و نووسه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له كه‌مانه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسامیه یه‌كێ له‌و ئاوه‌ڵناوانه(صفه)ی تیانیه.
رۆشنبیران به‌گشتی و مێژوونوسان به‌تایبه‌تی ئاگه‌دارن كه فه‌رهاد پیرباڵ په‌رتوكێكی داناوه به‌ناوی (كرۆنۆلۆژیای هه‌ولێر له‌كۆنه‌وه تا 1958ز)،ئه‌م په‌رتوكه 164لاپه‌ره‌ی قه‌باره گه‌وره‌یه و له ده‌زگای ئاراس بڵاوكراوه‌ته‌وه ،به‌داخه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای هه‌ولێر چاپكراوه ، گه‌ر بودجه‌ی ئه‌م په‌رتوكه بۆ رواندنی گوڵ بوایه هه‌زاره‌ها جار چاكتر ده‌بوو ،چونكه په‌رتوكه‌كه‌ی ئه‌و دركه.
ئایا فهرهال پیرباڵ هه‌ڵه‌ی كردووه یاخود چه‌واشه‌كاری ؟
جه‌نابی فه‌رهاد پیربال له‌لاپه‌ره 71ی په‌رتوكی ناوبراو ده‌ڵێ :
(شێخ محمود له 1919 هاتۆته هه‌ولێر بۆ لای مه‌لا فه‌ندی و شێخ كاكه‌ی داره‌خوما(شێخ عه‌بدولكه‌ریمی داره‌خورما)و كوره‌كه‌ی ،سهیدكاكهی هه‌ڵه‌جه،له‌گوندی داره‌خورما له بن چیای قه‌ره‌چوغ و له كه‌ندێناوه،به‌ڵام ئه‌وان بۆ خۆیان له‌گه‌ڵ ئینگلیز بوونه و پشتگیری شێخ مهحمودیا رهفزكردۆتهوه)ئه‌مه ده‌قی قسه‌كه‌ی دكتۆره وه‌كو خۆی.
خوێنه‌ری به‌رێز سوێند به‌خوا پیاو سه‌رسام ده‌بێت كاتێ ده‌زانێت ئه‌م ده‌قه له نووسینی مامۆستایه‌كی زانكۆیه كه خۆی به عه‌للامه‌ی زه‌مان له پێنووس ئه‌دات ، جارێ له پێش هه‌موو شتێك له‌رووی زمانه‌وانیه‌وه سه‌رتاپا هه‌ڵه‌یه،من دڵنیام ئه‌گه‌ر یه‌كێ ئاگه‌داری مێژوو و بابه‌ته‌كه نه‌بێت هیچ له‌و ده‌قه تێنگات ،چوار كه‌سایه‌تی تێكه‌ڵاو كردووه ،ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م (مه‌لا فه‌ندی )كێشه‌یه‌كمان له‌سه‌ری نیه ،به‌ڵام سێ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی تر وه‌ك چێشتی مجێوری لێكردووه ،(شێخ عه‌بدولكه‌ریمی داره‌خورما)و(شێخ كاكه‌ی هه‌ولێری )و(سه‌ید كاكه‌ی هه‌له‌جه)، ئێمه ده‌زانین مه‌به‌ستی (شێخ عه‌بدولكه‌ریم ی داره‌خوما و شێخ كاكه‌ی كوریه‌تی)به‌ڵام بۆچی (سه‌ید كاكه‌ی هه‌ڵه‌جه)هاتۆته ناو ناوان نازانین!؟
به پیشتیوانی خوا‌و به‌ڵگه‌كانمان درۆ و بوختانی ئه‌و كۆلكه نووسه‌ره روونده‌كه‌ینه‌وه ، دهیسهلمێنیشین كه ئه‌و پیاوه‌و مێژوو كوجا مه‌رحه‌با.
ئایا شێخ محمود له ساڵی 1919ز هاتۆته هه‌ولێر
شێخ محمودی حه‌فید
• به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شێخ محمودی حه‌فید له ساڵی 1919ز سه‌ردانی هه‌ولێری نه‌كردووه ،من زه‌مانتان پێ ئه‌ده‌م ، برۆن گشت ئه‌و پهرتوكانه سه‌یركه‌ن كه به هه‌ركام به زوبانهكانی كوردی ،عه‌ره‌بی،ئینگلیزی له‌مه‌ر شێخ محمود نوسراوه ،بۆنمونه ده‌توانی سه‌یری په‌رتوكی (شێخ محمودی قاره‌مان ودهوڵهتهكهی خواری كوردستان)ی خوالێخۆشبوو (محمد ره‌سول هاوار)بكه‌یت ،كه له ساڵی 1990به‌رگی یه‌كه‌م و له 92 به‌رگی دووه‌می له(له‌نده‌ن)بڵاوكراوه‌ته‌وه.
• شێخ محمود له رۆژی 2ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1918ز له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد به مه‌لیكی كوردستان هه‌ڵبژێردا.
• له 18ی حوزه‌یرانی ساڵی 1919ز شێخ محمود له ده‌ربه‌ندی بازیان له ژێر به‌رده قاره‌مانه پاش برینداربوونی ده‌ستگیر ده‌كرێت.
• له 25ی ته‌موزی ساڵی 1919ز شێخ ئه‌درێ به مه‌حكه‌مه‌ی ئینگلیز به تاوانی رووبه‌روو بونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئینگلیز و هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان له جێگای ئاڵای ئینگلیز.
• ئه‌مه‌و ده‌یان خاڵی‌تر كه بۆمان روونده‌بێته‌وه شێخ محمود له ماوه‌ی 1918تا 1919 كه سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایه‌تی یه‌كه‌می بوه هه‌ر خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن و دواجاریش رووبه‌روو بونه‌وه بوه ،جگه له‌مانه‌ش خه‌ڵكی له پیاو ماقولان و زانایان و رۆشنبیران له گشت ناوچه‌كانی كوردستان ده‌هاتن بۆلای شێخ نه‌ك شێخ چوبێت بۆلایان ،كه‌وابوو كه‌ی ده‌رفه‌تی هاتنه هه‌ولێری هه‌بوه ،به‌ڵام نازانین راستی ئه‌و قسه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ له كوێیه .
ئایا راسته شێخ عه‌بدولكه‌ریم و شێخ كاكه‌ی كوری لایه‌نگری ئینگلیز بوینه؟؟؟
جه‌نابی دكتۆر له‌مه‌ر شێخ عبدولكه‌ریمی دارهخورماو شێخ كاكه‌ی كوری به‌وه تاوانباریان ده‌كات كه لایه‌نگری ئینگلیز بوینه و دژی شێخ محمود بوینه،جا درۆ و نه‌زانینی فه‌رهاد لێره ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌ت له باسی شێخ كاكه .
(شێخ عه‌بدولكه‌ریمی داره‌خورما )
شێخ عه‌بدولكه‌ریم كوری شێخ موسته‌فای ههشهزینیه ،واته له ساداتی بهرزنجینه،شێخ موسته‌فای باوكی شێخ عه‌بدولكه‌ریم خه‌لیفه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ بووه،كه‌وابوو له‌دوو رێگاوه شێخ عه‌بدولكه‌ریم له‌گه‌ڵ شێخ محمود به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه ،یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه هه‌ردوولا سه‌یدن و ئامۆزای یه‌كن ،له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رێگه‌ی ته‌ریقه‌ت چونكه شێخی داره‌خورما خه‌لیفه‌ی شێخ حه‌سه‌نی قه‌ره‌چێواری بوه،كه شێخی قه‌ره‌چێواریش خه‌لیفه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ باپیره‌ی شێخ محمود بوه.
كاتی خۆشی شێخ موسته‌فای هه‌شه‌زینی بۆ ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر كۆچده‌كات ،جا پاش وه‌فاتی شێخ موسته‌فا شێخ عه‌بدولكه‌ریم شوێنی ده‌گرێته‌وه،سه‌ره‌تا له گوندی داره‌خورمای ده‌شتی هه‌ولێر ته‌كیه دروستده‌كات ،دواجار له ساڵی 1928ز دێته شاری هه‌ولێر و له گه‌ره‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر تهكیهك و خانویه‌ك دروستده‌كات و ده‌ستده‌كات به ئیرشاد یارمه‌تیدانی هه‌ژار و لێقه‌وماوان، شێخ عه‌بدولكه‌ریمی داره‌خورما پیاوێكی ئه‌ولیا و مورشید بووه ،ده‌یان زانای وه‌ك مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌زنه و شێخانی كورد و عه‌ره‌ب بوونه به خه‌لیفه‌ی ، كهراماتی شێخ عه‌بدولكه‌ریم له‌ناو خه‌ڵكی چه‌سپاوه و موته‌واتیره ، به نوێكه‌ره‌وه‌ی سۆفیگه‌ری رێبازی قادری له شاری هه‌ولێر داده‌نرێت ،تا دواجار له ته‌مه‌نی 84ساڵی له رێكه‌وتی 26/كانوونی یه‌كه‌م/1962ز له شاری هه‌ولێر وهفاتدهكات و هه‌ر له ته‌كیه‌كه‌ی نێژراوه كه تاكو ئێستا ته‌كیه‌ی داره‌خورمایی شوێنی زانایان و ئه‌دیبان و پیاوچاكانه، وه چالاكی ته‌ریقه‌ت تاكو ئێستا تیایدا به‌رده‌وامه.
كه‌وابوو:
شێخی داره‌خورما و شێخی حه‌فید خزمی یهكبوینه ، ته‌نانه‌ت زۆر یه‌كتریان خۆشویستوه ، ئایا جه‌نابی دكتۆری عه‌للامه تۆئه‌زانیت كه پاسه‌وانی تایبه‌تی شێخ محمود كێ بوون ؟حه‌تمه‌ن نایزانیت !
به‌ڵێ خوێنه‌رانی به‌رێز شێخ بابه عه‌لی برای شێخ عه‌بدولكه‌ریمی دارهخوماو شێخ عه‌زیز ئامۆزای شێخی داره‌خورما پاسه‌وانی تایبه‌تی شێخ بوینه .
ئایا ئه‌زانیت كه‌وا برا و ئامۆزا و كه‌س و كاری شێخ عه‌بدولكه‌ریمی داره‌خوما گشتیان پاسه‌وانی تایبه‌تی شێخ محمودی حه‌فید بوینه و ته‌نانه‌ت له ئازایه‌تی بێوێنه بوینه؟
جه‌نابی دكتۆر :شێخ محمودی حه‌فید وه‌ك شێخ و مورشیدی خۆی له شێخ عه‌بدولكه‌ریمی روانیوه ، ده‌یان جار شێخی داره‌خورما سه‌ردانی شێخ محمودی حه‌فیدی كردووه , بۆ به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه‌ش یه‌كێ له وێنه‌كانی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی دارهخورماییه كه سه‌ردانی شێخ محمودی حه‌فیدی كردووه له داریكه‌لی.(وينه كه ىسه ره وه هه وه)
شێخ محمود و شێخ عه‌بدولكه‌ریم ی داره‌خورما
جا جه‌نابی دكتۆر چۆن ده‌شێت پیاو به‌م شێوه‌یه پێشوازی له یه‌كێ بكات كه لایه‌نگری ئینگلیزبێت؟ بۆ نه‌هاتی ئه‌م وێنه‌یه وه‌ربگریت؟
جگه له‌مانه‌ش شێخ عه‌بدولكه‌ریم ی داره‌خورما به‌رده‌وام ئامۆژگاری چاكی شێخی حه‌فیدی كردوه،هه‌روه‌ها چه‌ندین جار دیاری وه‌ك (توتنی خۆشناوه‌تی ،سهرزینی ئه‌سپ و ماین به ئاوریشم چینرا و ...هتد)بۆ شێخ محمود ناردوه و شێخی حه‌فیدیش به نیازی ته‌به‌روك وه‌ریگرتوه،سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش چۆن چوه ئه‌قڵت پیاوێكی خواناسی پابه‌ند به سهیروسلوك به لایه‌نگری ئینگلیز له پێنوس بده‌یت،ناچێنه عه‌قڵی هیچ كامێكمان كه شه‌رع پارێزێكی ئه‌وها ببێته لایه‌نگری ئینگلیز.
شێخ كاكه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی داره‌خورما
ناوی راسته‌قینه‌ی موسته‌فایه و له ساڵی 1912ز له گوندی داره‌خورما له دایكبووه ،پاش پێگه‌یشتنی و مۆڵه‌تی له باوكی ده‌چێته گوندی برایم باولی كه‌ندێناوه و له‌وێ ته‌كیه دروستده‌كات و داده‌نیشێت ، له پاش ساڵی 1958 ز دێته هه‌ولێر و له‌ساڵی 1968ز له گه‌ره‌كی ئازادی ته‌كیه ومزگه‌وت دروستده‌كات و ده‌ستده‌كات به ئیرشاد، له‌ساڵی 1981ز په‌رتوكخانه‌یه‌كی نایابی پر له په‌رتوكی ئاینی به‌ناوی (المكتبه القادریه)له مزگه‌وت و ته‌كیه‌كه‌ی داده‌مه‌زرێنێت كه‌تاكو ئێستا خوێنه‌ران سوودی لێده‌بینن ،تا سه‌ره‌نجام له 26/12/2003ز مالئاوایی له دونیاكرد و له رێورهسمێكی شایسته و به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاره‌ها مورید و سه‌دان زانا و رۆشنبیر‌و سیاسی له ته‌كیه‌كه‌ی خۆی نێژرا ،كه‌تاكو ئێستاش تهكیهكی شوێنی لێقه‌وماوانه و شێخ ره‌شیدی كوری له جێگای دانیشتوه.
جا فهزائیح ویارییه‌كه لێره‌دا خۆشترو به‌هێزتر ده‌بێت ، بۆ؟
چونكه : كه جه‌نابی دكتۆر مێژوونوسی گه‌وره‌مان ده‌ڵێ له ساڵی 1919ز شێخ عه‌بدولكه‌ریم و شێخ كاكه‌ی كوری لایه‌نگری شێخ محمودیان ره‌تكرده‌وه و لایه‌نگری ئینگلیز بوون ،ته‌مه‌نی شێخ كاكه ده‌زانن چه‌ند ساڵ بووه؟ ته‌مه‌نی 7ساڵ بووه، به‌راستی مایه‌ی پێكه‌نین و هه‌میش خه‌فه‌ته ، باشه جه‌نابی دكتۆر كه نازانیت شێخ كاكه له ساڵی 1912ز له گوندی داره‌خورما ی بناری قه‌ره‌چوغ له دایك بوه چۆن بوێرانه ئه‌و بوختانهت كرد، واماندانا قسه‌كه‌ی ئه‌و مێژوونهناسه راستبوو كه شێخ محمود له‌ساڵی 1919ز هاتۆته هه‌ولێر بۆ لای شێخی داره‌خورما و كوره‌كه‌ی ،ده‌باشه عه‌قلێ چ نوسه‌ر و مێژوونوس و سیاسی و ته‌نانه‌ت نه‌خوێنده‌وارێك په‌سه‌ندی ئه‌وه ده‌كات كه عه‌قلی تۆ په‌سه‌ندیكرد مه‌لیكی كوردستان بۆ لای منداڵێكی حه‌فت ساڵان هاتبێت تاوه‌كو پشتگیری لێبكات.
سه‌ره‌نجام
بۆ خوێنه‌رانمان ئاشكراكرد كه ئه‌م پیاوه به ئاره‌زووی خۆی مێژوو ده‌نووسێته‌وه،هه‌روه‌ها چه‌واشه‌كاری وێڵیه‌تی،بۆیه داواكارم له نوسه‌ران ئاگه‌داری نووسینه‌كانی بن،چونكه دڵنیام ده‌یان چه‌واشه‌كاری تری له‌م جۆره‌ی هه‌یه به‌ڵام هێشتا ئێمه نه‌ماندیوه، ، هه‌روه‌ها پێوسته مامۆستایانی زانكۆ و مێژوونوسانمان ئاگه‌داری نوسینه‌كانی ئه‌م پیاوه بنه‌وه كه له خۆیه‌وه مێژوو ده‌نوسێته‌وه ،ته‌نانه‌ت ئێمه زۆر شتی تریش له‌مه‌ر هه‌ندێ په‌رتوكه‌كانی تری ئه‌و پیاوه ده‌زانین به‌ڵام هه‌ڵیانده‌گرین بۆ كاتی خۆی.