بسم الله الرحمن الرحیم
ئیمام ابو القاسم السبیكی له په‌رتوكی (الدر المنظم)ریوایه‌ت ده‌كات كه كه له حه‌دیسدا هاتوه هه‌ركه‌سێك بڵێ (اللهم صل علی روح محمد فی الأرواح وعلی جسده فی الأجساد وعلی قبره فی القبور )ئه‌وه من له خه‌ودا ده‌بینێت هه‌ركه‌سیش من له‌خه و ببینێت له قیامه‌تیش من ده‌بینێت ،له وێش شه‌فاعه‌تی بۆ ده‌كه‌م ،بۆ هه‌ركه‌سێكیش شه‌فاعه‌ت بكه‌م ئه‌وه له حه‌وزه‌كه‌ی من ئه‌خواته‌وه،هه‌ركه‌سێكیش له‌حه‌وزه‌كه‌م بخواته‌وه ئه‌وه لاشه‌ی حه‌رام ده‌بێت له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ.
××ئیمامی القسطلانی×××ده‌فه‌رموێت :له هه‌ندێ(مجامیع)دیومه هه‌ركه‌سێ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی(المزمل)و(الكوثر)ئه‌وه خه‌ون به حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ده‌بینێت.
××××گه‌وره و سه‌ردارمان شێخی مه‌شایخان ئیمامی بانگخوازان ،سه‌یدی ئه‌ولیایان ،نوری چاوم شێخ و مورشیدم ،قوگتبی ره‌بانی هه‌یكه‌لی صه‌مه‌دانی شێخ عبدالقادری گه‌یلانی (قدس الله سره)×××××
له په‌رتوكی(الغنیه)له (الاعرج)ئه‌ویش له صه‌حابه‌ی پایه‌دار ،خۆشه‌ویستی سه‌یدی سه‌ردار(صلی الله علیه وسلم)_ابی هریره_باسكردووه،كه حه‌زره‌ت(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تی:هه‌ركه‌سێك له‌شه‌وی هه‌ینی دوو ره‌كعه‌ت نوێژ بكات له هه‌ر ره‌كعه‌تێك فاتیحه و ئایه‌تی كورسی جارێك بخۆێنێت،دواتر 15 جار (قل هو الله)بخوێنێت له‌دوای نوێژه‌كه‌ی 1000هه‌زار جار بڵێ(اللهم صل علی محمد النبی الامی )ئه‌وه من ده‌بینێت له خه‌ودا،هه‌ینی داهاتوی به‌سه‌ر دانایه‌ت حه‌تمه‌ن من ده‌بینێت،جا هه‌ر كه‌سێك من ببینێت به‌هه‌شتی بۆ هه‌یه،وه له‌گوناهی پێشین و داهاتوی ده‌بوردرێت.
××××خواناسی گه‌وره(الشیخ مصطفی البكری)×××له كۆتای شه‌رحه‌كه‌ی له‌سه‌ر(حزب النووی)ده‌فه‌رموێت:له سوده‌كانی ناوی پێغه‌مبه‌ر(محمد)_صلی الله علیه وسلم_هه‌ركه‌سێ هه‌موو شه‌وان 22بیست و دووجار بیخوێنێته‌وه ،ئه‌وه به خزمه‌ت حه‌زره‌ت ئه‌گات(صلی الله علیه وسلم).
خوایه‌گیان بۆ خاتری خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به خزمه‌ت خۆشه‌ویسته‌كتمان بگه‌یه‌نه.امین
ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌رگیراوه له ده‌ستنووسی(چۆن خه‌ون به‌حه‌زره‌ت(صلی الله علیه وسلم)ده‌بینیت؟)دانراوی:عبدالله فائق عاڵڵایی وه‌رگیراوه كه‌ئه‌ویش له (سعاده الدارین)ی شێخ یوسف النبهانی وه‌رگرتوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق