الجمعة، 26 نوفمبر 2010

گه‌یشتن به‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر گیان (صلی الله علیه‌ وسلم) له‌ سایه‌ی _قه‌صیده‌ی (برده‌ المدیح)_

     نووسینی:عبدالله فائق عاڵڵایی                      

                                             بسم الله الرحمن الرحیم
    الحمدلله .والصلاە والسلام علی سیدی رسول الله.وعلی اله وصحبه ومن والاه.
عەرزم وایە : خودای گەورەو پەروەدگار لوتفی كرد پێمان و یارمەتیداین بۆ ئامادەكردن و وەرگێرانی 40 چل هۆكار بۆ گەیشتن بە خزمەت حەزرەتی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) لە خەوهەم لە هۆشیاریدا(یقظة)كە جگە لە دانەیەكیان نەبێت كە ئەمەیانە خۆمان نوسیومانە گشتیمان لە پەراوە بە پێزو نایەبەكەی _شێخ یوسف النبهانی_رحمە الله _بە ناوی (سعادە الدارین فی الصلاە علی سید الكونین) وەرمانگرتوە(نزای خێرمان بۆ بكە تاكو چاپكردنی بۆمان ئاسان بێت)
جابابەتی گەیشتن بە خزمەت حەزرەتی پێغەمبەر گیان(صلی الله علیە وسلم) لە خەودا بێ‌ یاخود هۆشیاری قسەی زۆر هەڵدەگرێت بە وتارو نوسینێك مافی پێنادرێت بۆیە گەر فێرخوازی زانستی بگەرێوە سەر دانراوەكانی زانایان لە لە ئێستاو رابردوو بەتایبەت پەراوەكانی شێخ نەبهانی (قدس روحە)
لەم سۆنگەیەوە پێمان باش بوو باسێكی (بردە المدیح)بكەین كە بوەتە ویردی سەر زاری خۆشەویستانی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) بە كورتی وپوختی خاوەن و بەسەرهاتی دانانی ئەم قەصیدەیە هەم وێڵی خوێندەوە ی بۆگەیشتن بە خزمەت پێغەمبەر گیان (صلی الله علیە وسلم)رونبكەینەوە.
خاوەنی ئەم قەصیدەیە :
خاوەنی ئەم قەصیدەیە (شەرەفەدین محمد سعیدی بوصیری)یە ، ئەم زاتە بەرزە لە بنەرەتدا خەڵكی وڵاتی مەغریبە لە خێڵی (سەن هاجەی بەڕبەریە) ئەم خێڵە گەڵێ‌ میرو فەرمانرەوایان تیادا هەڵكەوتوە جا ئەم زاتە لە شاری (دەلاس) لە رۆژئاوای (نیل)لە وڵاتی میسر لە ساڵی 608ه لە دایك بوە ئەم زاتە بەهۆی راستگۆیی و دەست پاكی  میرەكان لە خۆیان نزیك دەخستەوە بۆیە دەبینین زۆر تەعریف و ستایشی میرەكانی بە شعر كردوە و وەداشۆرینی (هەجوی)نا حەزانیشیانی بە شعیر كردوە.
ئەوەبو لە ساڵی 695ه دوای ژیان لەم دونیا بێنرخە بۆماوەی 87هەشتاو حەفت ساڵ  گیانی سپارد(خودای گەورە پلە و پایەی بەرزتر بكات و میهرەبانی خۆی برژێنێت بەسەریا).
هۆی دانانی ئەم قەصیدەیە:
رۆژێك شێخ محمد بوصیری لە رێگادا كە بەرەو ماڵی میر دەرۆیشت بە پیاوێكی نورانی خواناسی عەبا بەشان دەگات ئەم پیاوە بە شێخ دەڵێ‌ : تۆ پێغەمبەرت (صلی الله علیە وسلم)لە خەودا بینیوە ؟یوصیری لەم پرسیارە سەری سور دەمێنیت و دەڵێ‌ ناوەڵا نەمدیوە من و ئەم نازدارە كوجا مەرحەبا بەڵام بەم پرسیارەی تۆ كورەی دەرونم بە ئاگری خۆشەویستی ئەم پێغەمبەرە(صلی الله علیە وسلم) سۆر بۆەو ئارامم لێهەڵگیرا پیاوە خواناسەكە(عارف) ئەمەی بیست و رۆیشت بەڵام بوصیری وتەی ئەم پیاوە خواناسەی لە دڵ چەقی و نەیتوانی بچێت بۆ دیوانی پاشا گەراوە بۆ ماڵی خۆیان و كەوتە جەزبە بریاریدا گە ئیتر واز لە هاموشۆكردنی میرو پادشایان بێنێت و لە مەودوا روبەرەو خودا بێت .
بەرێزان ئەوانەی شارەزای سلوك و تەصەوفن ئەزانن كە موراد چەند بە زوویی شتی پێئەبەخشرێت كەرەتی واهەیە بابای فێرخواز پاش خوێندنی چەندەها ساڵ و پاشەكەوتكردنی علم و زانست ئینجا گەر بگاتە حاڵەتێكی روحانی یاخود مەقامێكی بچوك كەچی وابوە كە بەخوێندەوەی سەعاتێ‌ ویرد یاخود پەرستش  بگاتە مەقامی ئەو جا بوصیری (مراد)بوە لە ماوەیەكی كەم و ریازەتێكی كەم بەم پلە گەیشتوە ، هەر بۆ شەوەكەی لە خەودا دەبینێ‌ كە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) تەشریفی موبارەكی وەستاوە و هاوەلەَكانی دەورەیان لێداوە (بوصیری) ئەفەرموێ‌ : كە ئەوەم دی دڵم وەك مەنجەڵ هاتە جۆش خۆشەویستی ئەم پێغەمبەرە (صلی الله علیە وسلم) وەكو كراس لەبەرم كرا لە خرشی ئەوخەوە خەبەرم بویەوە و ئیتر بەجارێ‌ وازم لە دونیا هێناو لە خۆشەویستی و تاریفی سیدنا محمد(صلی الله علیە وسلم)چەند قەصیدەو هۆنراوەیەكم دانا وەك قەصیدەی (هەمزیە)،(موحەمەدبە)،(موزەرییە)دوای تەواوبونی ئەم هۆنراوانە ئەوەندەی پێنەچوو بە ویستی خودا توشی نەخۆشی گولی بووم و لە شار دەریانكرم و رومكردە چیایەك و ئەشكەوتێكم كردە خەڵوەتگا و ماوەیەكی زۆر لە وێ‌ مامەوە تا شەوێكیان بە خەیاڵم داهات باشە من ئەوەندە تەعریف و ستایشی پێغەمبەرم (صلی الله علیە وسلم)كردووە چۆن دەبێت نەیەت بەهاوارمەوە و چاك نەبمەوە ناوەڵا واچاكە قەصیدەیەكی تر لە سەناو ستایشی خۆیی و هاوەڵانیدا بنوسم ، كاتێ‌ لە دانای قەصیدەكە بومەوە شەو بە خزمەت پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) گەیشتم فەخری كائینات (صلی الله علیە وسلم ) لە ژورێك دانیشتبو منیش چومە خزمەتی بە دڵێكی گەرمەوە سەلامم لێكرد و غونچەی زاری پیرۆزوی پشكووت و بەروێكی زۆر گەش و جوانەوە وەڵامی سەلامەكەی دامەوە هەر لەوكات هەموو قەصیدەكەم بۆخوێندەوە وەلەبەر رێك و پێكی قەصیدەكە زۆر دڵخۆش بوو دەستی موبارەكی هێنا بە لاشەمدا و عەباكەی دا بەسەرم كە خەبەرم بویەوە دیتم لە جاران جوانتر و بۆنخۆش تربویمەوە  هەر بۆسەش ناونرا(بردە المدیح)بۆیە رێگەی ماڵم گرتە بەر لە رێگادا هەمان پیاوە نورانیەكەم توش بویەوە دیسان هەمان پرساری لێكردم منیش وتم قوربان من لە كوێ‌ و سیدنا محمد لە كوێ‌(صلی الله علیە وسلم)فەرموی یا محمد(یوصیری) قەسیدەكەم بدەرێ‌ منیش ووتم كام قەصیدە ئەفەرمویت من قەصیدەم زۆرن  ؟ ئەویش فەرمووە ئەو قەصیدەیە ئەڵێم كە ئەمشەو لە خزمەت پێغەمیەر (صلی الله علیە وسلم) خوێندتەوە وەناوی (بردە المدیح) ە و سەرەتاكەی بەم شێوەیە:
                  امن تذكر جیران بذی سلم             مزجت دمعا جری من مقلە بدم 
بوصیری ئەڵێ‌ سەرسامی كردم  پێم ووت باشە راستدەكەیت بەڵام چۆنت زانی ؟ فەرمووی :بۆنی گفنوگۆیەكەتان بۆم دەهات ،جا چارم نەما لە سەرەتاوە تاكو كۆتای بۆم خوێندەوە.

بزانە :
گەورەیی ئەم قەصیدەیە لەوەدایە كە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم ) پەسەندی كردوە و سەرەرای ئەوەش كاتێ‌ شێخی بوصیری لە خزمەت پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)ئەم قەصیدەیە دەخوێنێتەوە كە ئەگاتە سەر نیوە دێری (فمبلغ العلم فیە انە بشر)نیوە دێری دوەمی بۆنایەت حەزرەت(صلی الله علیە وسلم)دەفەرموێ‌ بۆ وەستای تەواوی كە ئەویش عەرزی دەكا بە دایك و باوكەوە بەقوربانتبم دەسەڵاتم ناشكێت بەسەریا ،حەزرەت(صلی الله علیە وسلم)فەرموی بڵێ‌ (وانە خیر خلق الله كلهم)
تێبنی:سبحان الله كاتێ‌ ئەوانەی رەخنە لەم قەصیدەیە دەگرن یەكێ‌ لە رەخنەكانیان لەم دوو نیوە دێرەیە ،تەنانەت كەسانێك ئەم قەصیدەیە بە شرك دائەنێن ئەوەتە(عائض القرنی)قەصیدەیەكی درێژی داناوە بە ناوی (بردە التوحید)ئای كە نەزانن بەڵام داخەكەم نازانن كە نازانن كەوتونەتە نێو (جهل المركب).
بۆگەیشتن بە خزمەت پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)
ئەم قەصیدەیە موجەرەبە و تاقیكراوەتەوە بۆ گەیشن بە خزمەت پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)بەڵام چەند ئاداب و مەرجێكی هەیە و وەدەبێت بابای خوێنەر عاصی و سەرەرۆ نەبێت هەرچەند سانایە بۆ ئەوانیش كە بەخزمەتی بگەن هەروەك مەرحوم (سەید محمد علوی المالكی)_رحمە الله_لە پەرتوكی (ذخائر المحمدیە)دەفەرموێت نوری پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم )وەك رۆژ وایە كەدەركەوت گشت لایەك لێی بەهرەمند دەبن وە ئیمكان هەیە لە یەكشەودا گشت دانیشنوانی سەر روی زەوی خەون بە حەزرەت (صلی الله علیە وسلم)ببینن.
لە وبَڵ و ئادابەكانی خوێندەوەی :
     واباشە لە شەوی هەینی (الجمعە)بخوبَندرێت.
     دەبێت لاشەی پاك بێت و دەستنوێژی هەبێت.
     بەرەو روگە (قیبلە)دابنیشێت.
     دەبێ‌ بەراست و رەوانی سەرە و (فتحە)_ژێرەو(كسرە)_بۆر(ضمە)_بخوێنێتەوە.
     نزمێكی بداتێ‌ واتە بە مەقامێكی خۆش بیخوێنێت.
     ئەگەر ئەزبەر بكرێت چاكترە.
     واباشە لە لایەن مورشید یاخود عارفێك مۆڵەتی خوێتدەوەی وەربگیربَت.
     دەبێت لە دوای هەر دوو نیوە دێرێك:
        مولای یا صل وسلم دائما ابدا       علی حبیبیك خیر خلق كلهم
دووبارە بكاتەوە.
     بەشەو لە دوای نوێژی شێوان بخوێندرێتەوە باشترە.
     لە پاش تەواوبوون سەڵاوات ی زۆر بدرێت لە دیداری پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)                                                وصلی الله علی سیدنا ومولانا محمد (بابی انت وامی یا رسول الله  بەخوێندنەوەی ئەم بابەتە 200 خێر زیاترت بۆ دەنوسرێت گەر هاتو لەئەوجێگایانەی صەڵاواتمان نوسیوەصەڵاوات بدەیت چونكە زیاتر لە 20 جار ناوی حەزرەت(صلی الله علیە وسلم)هاتوە و هەر سەڵاواتێك بەرامبەری 10 چاكەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق