بسم الله الرحمن الرحیم
ئاماده كردنى :حسين حاجى احمد
الحمد لله ،والصلاه والسلام علی رسول الله،وعلی اله وصحبه ومن والاه.
به راستی یه كێك له باشترین په‌رستشه‌كان یاد(ذكر)ی خودایه ، ئه گه‌ر بێت و بمانه ویت باسی گه وره یی زكر بكه‌ین له ئیسلامدا به ده یان ووتار كۆتایی نایه ت ،ئه‌ونده ده‌ڵێین حه‌زره‌ت(صلی الله علیه وسلم)_سید الذاكرین_بووه،جا به‌و پێیه ی ئیسلامی پیرۆز ئاینێكی گشتكیره ئه‌وه بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی به‌نده‌كان به خوداوه(جل جلاله)بۆ هه‌ركات و شوێنێك زیكرێكی تایبه‌تی داناوه،جا سه‌باره‌ت به زیكره‌كانی كاتی نوێژ ئه ڵێین:زكره‌كانی دوای نوێژ هیچ(قیل وقال)ی له‌سه‌ر نییه و بگه ریوه سه‌ر په رتوكی نایابی (اڵاذكار)دانراوی سیدنا الامام النووی(رضی الله عنه)
به‌لام سه‌باره‌ت به زكره‌كانی به‌ر له نوێز دیاره كه سانێك ئینكاری ده‌كه‌ن و به بیدعه‌ی ده‌زانن ئێمه‌ش ان شا‌ء الله به پیشتیوانی خودا بۆ موسڵمانانی كورد زوبان روونده‌كه‌ینه‌وه كه بابه‌تكه به‌م شێوه‌یه نییه كه ئه‌وانی واباسی لێوه‌ده‌كه‌ن،سه‌رنج بده ئه‌م فه‌رمووده‌یه:
عن ام رافع(رضی الله عنها)أنها قالت:یارسول الله(صلی الله علیه وسلم)دلنی علی عمل یأجرنی الله(عزوجل)علیه؟قال:(یا أم رافع إذا قمت إلی الصلاه فسبحی الله عشرا وه‌لله عشرا واحمدیه عشرا وكبریه عشرا واستغفریه عشرا ،فإنك إذا سبحت قال:هذا لی،وإذا هللتِ قال :هذا لی ،وإذا كبرتِ قال:هذا لی،وإذا استغفرتِ قال:قد فعلت)واته:
له‌دایكی رافیعه وه كه‌ناوی خۆی(سلما)یه و خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم)بووه،كه فه‌رموویه‌تی:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم)شتێكم فێربكه كه خوای گه‌وره پاداشتم له‌سه‌ری بداته‌وه؟حه‌زره‌تیش(صلی الله علیه وسلم)فه‌رمووی :ئه‌ی دایكی رافع هه‌ركاتێ ویستت هه‌ڵسی نوێژبكه‌یت ئه‌وا (10)جار بڵێ(سبحان الله)وه ده‌جار بڵێ(لا إاله الا الله)وه‌ده‌جار بڵێ(الحمد لله)وه ده‌جار بڵێ(الله اكبر)وه‌ده‌جار بڵێ(أستغفر الله)، چونكه به‌راستی كه‌تۆ ده‌ڵێی (سبحان الله)خودا ئه‌فه‌رموێ ئه‌وه بۆ منه ،وه‌كه ده‌ڵێی (لا اله الا الله)ئه‌فه‌رموێ ئه‌وه بۆ منه،وه‌كه ده‌ڵێی (الحمد لله)ئه‌فه‌رموێ ئه‌مه بۆ منه،كه ده‌ڵێی (الله اكبر)ئه‌فه‌رموێ ئه‌وه بۆمنه،كه ده‌ڵێی(أستغفر الله)خودا ئه‌فه‌رموێ:ئه‌وه به‌راستی لێتخۆشبووم.
جا زاهیری فه‌رمووده‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م ویردانه بۆ به‌ر له نوێژن،هه‌ر وه‌ك چۆنان ئیمامی زانایان(النووی)به‌م سه‌ره‌باسه (باب ما یقول عند إراده القیام الی الصلاة)هێناویه‌تیه‌وه.
پرسیاركرا له مامۆستا ملا باقر بالك كه مه‌شهوره به(مدرس الكردستانی):ئایا سونه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێ نوێژ بكا له پێشدا ده جار بڵێ سبحان الله...هتد؟وه‌ئه‌گه‌ر سوننه‌ته ئایا پێش نوێژی مه غریبیش هه‌ر سوننه‌ته؟
له وه‌ڵامدا فه‌رمووی:به‌ڵێ سوننه‌ته هه‌تاوه‌كو پێش مه‌غریبیش هه‌روه‌ك له (اطلاقی)أژكاری ئیمامی النواوی)ده‌فامنێرێته‌وه كه ئه‌فه‌رموێ(باب مایقول عند اراده القیام الی الصلاه)كه ئه‌فه‌رموێ(عند إراده...) موطله‌قه و (عام)ه،واته گشتییه‌و مه‌غریبیش ده‌گرێته‌وه(بروانه(جامع الفتاوی/لا55)
هه‌روه‌ها له لاپه‌ره(56)ی په‌رتوكی ناوبراو ده‌فه‌رموێ(ثم ظاهر الحدیث ان یكون هذا الاوراد علی ترتیب مافی الحدیث)كه‌واته ده‌بێت به‌ریزبه‌ندی حه‌دیسه‌كه زیكره‌كان بخوێندرێته‌وه و پاش و پێش نه‌كرێت.
جا ئه‌وه‌ی كه ئیستا باوه له مزگه‌وته‌كان كه یه‌كێك به‌ده‌نگ ده‌یخوێنێت و دواتر دوعا ده‌كه‌ن ئینجا قامه‌ت ده‌كات بۆ نوێژ بنچینه‌یه‌كی شه‌رعی هه‌یه،كه‌وابوو بۆ ئه‌وه‌ی تۆش به شداربی له ژاكه‌یه ئه‌وه ئه‌م نوسراوه بڵاوبكه‌وه‌وه و به خه‌ڵكی رابگه‌یه‌نه،چونكه وه‌ك گوتمان ئێستا خه‌ڵكانێك به ناوی اهلی سوننه ئه‌ڵێن ئه‌م زیكرانه بیدعه‌ن و بنچینه‌ی شه‌رعییان نیه،جا موسڵمانی راست ئه‌وه‌یه هه‌ركاتێ راستیه‌كی بۆ ررونبویه‌وه یه‌كسه‌ر ملكه‌چبێت ،حه‌زره‌ت(صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت(الحكمه ضاله المؤمن فحیث وجدها فهو احق بها)رواه الترمذی وابن ماجه وغیرهما وحسنه السوطی وغیره.
كه‌وابوو مه‌ڵی بزانم فلان وفیسار چی ده‌لێن له نامیلكه‌كانییان،كاكه ئه‌وه حه‌دیسی رسول الله،بێوست به ئیزن له مامۆستاكه‌ت ناكات نه‌خاسمه كه ئه‌هلی بیدعه‌ن(قال امنتم له قبل ان اژن لكم)طه:71.
ئیمامی عه‌لی(كرم الله وجهه)ده‌فه‌رموێت(لا تعرف الحق بالرجال بل اعرف الحق تعرف اهله)_نقله الامام الغزالی فی المنقذ من الظلال)لا52_
ته‌خریجی فه‌رمووده‌كه
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئیمامی(ابن السنی)ریوایه‌تی كردوه له كتێبی(عمل الیوم واللیله)(باب مایقول إژا قام الی الصلاه)رقم(107)...هه‌روه‌ها شیخ الاسلام الحافڤ النووی له كتێبی (اڵاژكار)(باب مایقول عند إراده القیام الی الصلاه)لاپه‌ره(42)...وه شیخ الاسلام الحافڤ ابن حجر العسقلانی..له كتێبی(نتائج اڵافكار فی تخریج ما فی اڵاژكار من الاحبار)به‌رگی یه‌ك/لا390 ئه‌فه‌رموێ(حدیپ حسن ورجاله موتوقون)..وه(ابو اسماه سلیم بن عید بن محمد الهلالی اڵاپری)له كتیبی(نیل الاوطار بتخریج احادیث الاذكار)ده‌ڵێ:(وهو(یعنی تحسین الحافڤ)كما قال)....جگه له‌مانه‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌یه ژه‌ند شواهدێكی هه‌ن ،وه‌ك ئیمامی(الطبرانی)ریوایه‌تیكردوه له (معجم الكبیر)(24/302)رقم(766)كه (الحافڤ المنذری)له كتێبی (الترغیب والترهیب)(2/431)(باب الترغیب فی التسبیح والتهلیل والتحمید علی اختلاف انواعه )دا هێناه‌وه‌ویه‌تی ده‌فه‌رموێ(رواه الطبرانی ورواته محتج به‌م فی الصحیح)،وه (الحافظ الهیثمی)له په‌رتوكی(مجمع الزوائد ومنبع الفوائد)_(كتاب الاژكار)_(باب نا جا‌و فی الباقیات الصالحات ونحوها)_(10/109)ش رقم(16868)دا هێناویه‌تی و ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ(رواه الگبرانی ورجاله رجال الصحیح)هه‌روه‌ها شاهیدێكی تری هه‌یه كه فه‌رمووده‌كه له پله‌ی (حسن)ه‌وه به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ پله‌ی (صحیح بشواهده وطرقه)یان(صحیح لغیرو)وه‌ك له (علوم الحدیث)دا هه‌یه.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم..والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته.
سه‌رچاوه‌كان(المصادر)
1_الاذكار_الامام النووی.
2_الفتوحات الرباینه علی الاذكار النواویه_ الشیخ ابن علان الصدیقی.
3_نیل الاوطار بتخریج احادیث الاذكار_سلیم الهلالی الاثری.
4_مجمع الزوائد ومنبع الفوائد_الحافڤ الهیپمی.
5_نتائج الافكار بتخریج ما فی الاذكار من الاخبار_ابن حجر العسقلانی.
6_الترغیب والترهیب_الحافڤ المنژری.
7_جامع الفتاوی_للعالم الربانی الاستاذ ملا محمد باقر البالك المشهور بالمدرس الكردستانی.
8_حجج المتقین_للشیخ العلامه ملا طیب البحركی.
9_المنهجیه العامه_الشیخ عبدالفتاح قدیش الیافعی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق