الجمعة، 26 نوفمبر 2010

20زانیاری زێرینی زۆر بەسوود


--------------------------------------------------------------------------------


ئامادەكردن و وەرگێرانی
عەبدوڵڵا فایەق عاڵڵایی

1.    هۆكاری ناونانی رۆژی هەینی بە (الجمعە)بەهۆی كۆبونەوەی خەڵكیە لەم رۆژەدا بۆ نوێژكردن(لاجتماع الناس فی الصلاە)،وەهەر لەم رۆژەشدا دونیا دروستكراوە و كۆكراوەتە وە وە هەمدیسان لەم رۆژەدا دونیا تَێكدەچێت و كۆدەكرێتەوە.
2.    حەزرەتی پێغەمبەر(صلی الله علیەوسلم)لەتەمەنی 63شەست و سێ‌ ساڵی رۆحی پاكی بەرزبویەوە بۆ لای خودای گەورە ، سیدنا ئەبوبەكریش لە تەمەنی 63ساڵی وەفاتی كردووە ،سیدنا عومەریش لەتەمەنی 63ساڵی وەفاتی كردووە،سیدنا عەلیش لەتەمەنی  63ساڵی وەفاتی كردووە.
3.    خەلیفە موعتەصەمی عەباسی بە (المثمن)بە ناوبانگە،چونكە ژمارەی هەشت یاریەكی گرنكی كردووە لە ژیانی ،ئەو هەشتەمین خەلیفەی عەباسییە،هەروەها ماوەی خەلافەتیشی هەشت ساڵ و هەشت مانگ بووە ، وەسەردەمی خەلافەتەكەی هەشت فتوحاتی عەسكری بە خۆیەوە بینیوە ،هەروەها هەشت كور و هە شت كچی لەدوای خۆی بە جێهێشتوە ،لەدایكبونیشی لە مانگی هەشتی ساڵی 108كۆچیبوە،وە لەتەمەنی 48 ساڵیش وەفاتی كردوە.
4.    هاوەڵی بەرێزی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)120ساڵ ژیاوە وە پاپیری باوكیشی بەهەمان تەمەن واتە 120 ساڵ ژیاوە.
5.    ( ئۆغەندە)تاكە شوێنە لە جیهاندا كە كاتی بەربانگ(الافگار)ی تیادا ناگۆرێت لە مانگی رەمەزان بە زستان و هاوین بەهارو پایز،هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ئەم شوێنە كەوتۆتە سەر هێڵی ئیستیوا(خگ الاستوا‌و)كە بە درێژای ساڵ و بەبەردەوامی درێژای كاتی شەو و رۆژ وەك یەك واە.
6.    خاتوو(ئەسمای كچی عمیس)_رچی الله عنها_لە ژیانیدا شوی بە دوو خەلیفەی پێغەمبەر(صلی الله علیەوسلم)یەكەمیان شوكردن بوو بەحەزرەتی ئەبوبەكر لەدوای وەفاتی هاوسەری یەكەمی(جەعفەری كوری ئەبوگالب)،دواتر لە دوای وەفاتی ئەبوبەكری راستگۆ شوی بە حەزرەتی عەلی كرد(كرم الله وجهه).
7.    ووشەی (دكتۆر) ووشەیەكی لاتینیە واتاكەشی ئەندازیار یاخود مامۆستا دەگەیەنێت ،وەیەكەم زانكۆ كە ئەم نازناوەی بەكارهێنا  زانكۆی  ئیتالی_پۆلۆنی كە ئەم نازناوەی بەخشیە ئەو قوتابیەی كۆلێژی قانونی تەواوكرد.
8.    یەكەم تاوان لە ئاسمان كە سەرپێچی خودای پێكرا ئیرەیی(حەسودی)بوو لەلایەن ئیبلیسەوە بەرامبەر حەزرەتی ئادەم(علیە السلام)وە بەهەمان شێوە یەكەم تاوان لە سەر زەوی كە سەرپێچی خوای پێكرا ئیرەیی حەسودی بوو لەلایەن هابیل بەرامبەر قابیل كەسەرەنجام كوشتی.
9.    بەردە رەشەكە(الحجر الاسود)زۆر كەس وادەزانێت هەر لە سەرەتاوە رەشبوە،كەچی وانیە بەڵكو سپی بووە و تاوانی بەنی ئادەم رەشی كردووە.
10.    4چوار كەس خاوەنی 100منداڵ بوینە ئەوانیش:ئەنەسی كوری مالك_عەبدوڵڵای لەیسی_خەلیفە سەعدی_جەعفەر هاشمی.
11.    هۆی ناونانی (شام)بەم ناوە دەگەرێتەوە بۆ(سامی)ی كوری نوح(سەلامی خوایان لەسەر بێ‌)كە لەم ناوچەیە سەقامگیر بووە،بە زوبانی سریانی سامیان پێگوتوە لە عەرەبیش پیتی سینەكە كراوەتە شین.
12.    ئەوكەسانەی كە زۆر بە پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر)ئەچوون ئەمانەن:جەعفەری ئامۆزای،ئەبوسوفیانی كوری حارسی كوری عبدالمطلب،قەسەمی كوری عەباس،سائیبی كوری عوبێدی قورەیشی پابیرەی ئیمامی شافعی،حوسەینی كوری عەلی.
13.    ئەوانەی كە لەپێش پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێ‌)ناویان موحەمەد بوە هەشت كەس بوینە و تەنها یەكیان لە دەمی بانگەوازی ئیمان مابویەوە و باوەری بە حەزرەت هێنا.
14.    ئەو چیرۆكانەی كە خەیاڵاوی و لۆژیكی نین و دانپێهێنانی ئاسان نیە ناونراوە(خورافیات)هۆكەشی بۆ پێاوێك دەگەرێتەوە  كە بانگەشەی ئەوەی دەكرد جنەكان بردویانەو لە لایەن ماوەیەك مایتەوە و چەند مانگێك خۆی  حەشاردابوو دواجار گەرایەوە و چیرۆك گەلێكی بۆ گەلەكەی دەگێرایەوە كەوا چۆن لەگەڵ جنەكان بووە و چیكردووە ،خەڵیكیش زۆر بەلایان ئەستەم بوو راستێتی قسەكانی ئەم پیاوە بسەلمێنن جا ئەم پیاوە ناوی خۆی(خورافە)بوە لە هۆزی (نەوەی عوزرە)جا پاش ئەمە هەرچیرۆكێك بەم نالۆژیكی بوایە ناوئەنرا خورافە.
15.    تاكە كەسێك كە لە ناوەوەی ماڵی خوا(كەعبە)لە دایكبوبێت (حەكیمی كوری حزامە).
16.    زۆرترین بەشی فیتامین ی مێوەجات لە توێكڵ و پەڵكەكەیەتی،بۆیە پێویستە دوای خاوێنكردنەوە بەگوێرەی توانا بە پەلكەوە میوەجات بخۆین.
17.    دۆزەخ سۆر نیە وەك ئەوەی خەڵكانێك  بەم شێوەیە تێگەیشتون،بەڵكو رەنگی دۆزەخ رەشە.
18.    تاكە كەسێ‌ كەخوای گەورە سوێندی پێ خواردبێت پێغەمبەری ئیسلامە (ڵعَمْرُكَ إِنَّهُمْ ڵفِی سَكْرَتِهِمْ ێعْمَهُونَ ) [الحجر :72]. ،
19.    (حەكیمی كوری حزام) و (حەسانی كوری سایت) ی شاعیر هەردووكیان 60شەست ساڵ لەسەردەمی نەفامی و 60ساڵ لەسەردەمی بانگەوازی ئیسلام ژیاون و هەردووكیان لە ساڵی 54لە مەدینە مردوون.
20.    یەكەم كەس كە گوارەی لە گوێ‌ كردبێت هاجەرەی خێزانی ئیبراهیم پێغەمبەر بووە،كە گواریەكی سادەی بازنەیی لە گوێچكە كردووە.

سەرچاوە :ئینتەرنێت_پێگەی(بنك المعلومات).




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق